پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى پشت به‌ یاریزانى پیشه‌گه‌ر ده‌به‌ستێ

پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى پشت به‌ یاریزانى پیشه‌گه‌ر ده‌به‌ستێ
پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى پشت به‌ یاریزانى پیشه‌گه‌ر ده‌به‌ستێ
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كه‌ ئه‌مساڵ جارێكى تر گه‌ڕایه‌وه‌ ریزى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى كوردستان، بۆیه‌ كارگێڕى یانه‌كه‌ له‌ ئێستاوه‌ بڕیارى ئه‌وه‌ى داوه‌ كه‌ به‌ تیپێكى تۆكمه‌ و به‌هێز بگه‌رێته‌وه‌ نێو خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ، ماوه‌یه‌كه‌ ده‌سته‌ى راهێنه‌رانى یانه‌كه‌ ده‌ستیشان به‌ ئاماده‌كارییه‌كى چڕ كردووه‌ بۆ ئه‌مه‌ مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك یاریزانى به‌توانایان له‌ یانه‌ كۆكردۆته‌وه‌ و ده‌یانه‌وێ دوو یاریزانى پیشه‌گه‌ری بیانیش بهێنه‌ ریزى یانه‌كه‌ له‌م باره‌شه‌وه‌ ئه‌رسه‌لان جه‌لال راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ماوه‌یه‌كه‌ تیپه‌كه‌مان له‌ ئاماده‌كارییدایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م وه‌رزه‌ بتوانین ئاستێكى به‌رز له‌ خوله‌كه‌ پێشكه‌ش بكه‌ین، خولى نایابی كوردستان جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ خوله‌كانى تر، یانه‌كان سه‌رجه‌میان كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ خوله‌كه‌، ئێمه‌ش وه‌كو سه‌رجه‌م تیپه‌كانى تر ئه‌مساڵ گۆڕانكاری زۆرمان كردووه‌ زیاتر له‌ ده‌ یاریزانمان له‌ تیپه‌كه‌ نه‌ماوه‌ و هه‌شت یاریزانى تازه‌مان له‌ یانه‌كانى تر هێناوه‌ته‌ ریزى یانه‌كه‌، جگه‌ له‌وه‌ش به‌ نیازى ئه‌وه‌ین له‌ رۆژانى داهاتوودا دوو یاریزانى پیشه‌گه‌ر یه‌كیان له‌ ووڵاتى ئێران دێت ئه‌وه‌ى تریان له‌ ولاتێكى ئه‌فریقی هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ش له‌ هێلى هێرشبه‌رى یارى ده‌كه‌ن، ئه‌مساڵ به‌م پێكهاته‌یه‌ ده‌مانه‌وێ ئه‌نجامێكى باش بپێكین له‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، گوتیشى " هیچ كێشه‌ و گرفتێكمان نییه‌ وه‌كو یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كارگێڕی یانه‌كه‌ش هاوكارى باشمان ده‌كه‌ن ده‌ستیان كراوه‌ كردووه‌ ،چونكه‌ خولى پله‌ نایابى كوردستان جیاوازییه‌كى زۆرى هه‌یه‌، ئێمه‌ش وه‌كو ستافی راهێنه‌ران ئه‌وه‌ى له‌ توانامان بێـت له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانانه‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامێكى باش به‌ده‌ست بهێنین و دڵى ده‌سته‌ى كارگێڕى و یاریزانه‌كان خۆش بكه‌ین و له‌ ئاست ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ بین كه‌ له‌ ئه‌ستۆمانه‌، یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ش یه‌كێك بووه‌ له‌ یانه‌ به‌هێزه‌كانى كوردستان ئه‌مساڵ هه‌رچیه‌ك له‌ توانامان بێ ئه‌نجامى ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ ببینه‌وه‌ دۆخه‌ جارانه‌كه‌ى خۆى و كێبركێ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م تیپه‌ به‌شداربووه‌كانى خوله‌كه‌ بكه‌ین بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى گه‌وره‌ له‌ خولى نایابى كوردستان له‌ وه‌رزى نوێ، یاریزانى زۆر به‌تواناشمان هه‌یه‌ ده‌توانین به‌م یاریزانانه‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌ تۆماربكه‌ین.
كارزان كانه‌بی
Top