ئەمرۆ فەرەنسا و ئەڵمانیا لە پاڵەوانیەتی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا یاری لوتكە ئەنجام دەدەن

ئەمرۆ فەرەنسا و ئەڵمانیا لە پاڵەوانیەتی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا یاری لوتكە ئەنجام دەدەن
بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی پاڵەوانیەتی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا رووبەرووی یەك ببنەوە.

كاتی یارییەكەش كاتژمێر (9:45) شەو بەكاتی هەولێر پایتەحت دەبێت لە یاریگای (فەرەنسای نیشتیمانی) بەرێوەدەچێت.

هەڵبژاردەی فەرەنسای پاڵەوانی مۆندیال لە ئاستی یەكەم و لە گرووپی یەكەمدا خاوەنی (4) خاڵە، بەبردنەوەی لە هۆڵەندا و یەكسانبوونی لەگەڵ ئەڵمانیا، بۆیە لەیارییەكەی ئەمرۆ لەكاتی بردنەوە، بەفەرمی دەگاتە قۆناغی كۆتایی.

هەرچی ئەڵمانیایە لە دۆخێكی خراپدایە و بە دۆراندنێك و یەكسانبوونێك پلەی سێیەمی گرتووە، تەنها بە بردنەوە هیوای دەمێنێت بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو.
Top