بەڕێوەچوونی ڤیسڤاڵی مەلەوانی

بەڕێوەچوونی ڤیسڤاڵی مەلەوانی
هۆڵەندا
بەڕێوەچوونی ڤیسڤاڵی مەلەوانی

عەبدولقەهار هەولێری_ هۆلەندا

هەر ولاتێك و خودان كۆمەلێك میهرەەجانی تایبەت بەخۆیەتی" لە وڵاتانی ئەوروپاش زۆربەی وڵاتان خودان كەلتووری جیاوازن لە سەرجەم بوارەكان ئەسپی خۆیان تاو داوە" وەرزش بەشێكی فراوانی هاوڵاتیانی ئەوروپای داگیر كردووە" بە دەگمەن دەبینی كەسێك وەرزش نەكات" لەم‌ ڕووەوە وڵاتی هۆڵەندا لەچاو وڵاتانی دیكەی ئەوروپی كە خاوەنی كەشو هەوایەكی دڵرفێنە زۆرترین چاڵاكی وەرزشی لێ ئەنجام دەدرێ" هەر لەەم وەرزەداو لە دوورگەی ماركنی هۆڵەندی ساڵانه ڤیسڤاڵی مەلەوانی بۆ ئارەزوومەندان ساز دەدرێ. دوورگەی ماركنی هۆڵەندی ناوچەیەكی مێژویی گرنگەو چیرۆكی گەوهرە بەناوەڕۆكی خۆیەوە دەگرێ" جگە لەوەش ئێستا یەكێكە لەناوچە گەشتیاریە هەرە ناودارەكانی هۆلەندا" لە ڤیسڤاڵی دوورگەی ماركنی هۆڵەندی ‌ئەمسال۳٠٠ مەلەوان بەشداربوون"بەدرێژای سێ كیلۆ مەتر و نیو لەدەریاری ئاڵتونی دوورگەی ماركن بۆ شاروچكەی مۆنیكندام پەرێنەوە" سروشتی ئەم ڤیسڤاڵە وایە كە مەلەوانەكان دوای پەرینەوەیان لەو بەری دەریاكە لەلایەن جەماوەرو كەسوكاری بەشدابوانی فستفاڵەكە و دانشتوانی شارو شاروچكەكانی دەوروبەی دوورگەی ماركن پێشوازی دەكرێن و ژەمێك لە خواردنیان بۆ ئامادە دەكرێ تاوەكو مەلەوانان بحەسێنەوە".دواتر براوەكان خەڵات دەكرێن و بەو بۆنەشەوە سەماو ئاهەنگ دەگێرن.
Top