یارى شه‌تره‌نج پێویستى به پاڵه‌وانێتى زۆره
یارى شه‌تره‌نج پێویستى به پاڵه‌وانێتى زۆره
زۆزك سه‌لاح یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى تیپى شه‌تره‌نجى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى عێراقییه، ناوبراو جگه له‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆره سه‌رقاڵى ئه‌م یارییه له پاڵ وهرزشیهكى خه‌ریكى كارى ئه‌ندازیاری شارستانیه، زۆزك بۆ هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى سلێمانى له ساڵى 1995تاكو 2003 و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له ساڵى 2003تاكو ئێستا به‌رده‌وامه له یانه‌كه وله هه‌ڵبژارده‌ى عێراقى به‌رده‌وامه، زۆزك خه‌ونى زۆره له بوارى یارى شه‌تره‌نج ودهیهوێـت له داهاتوو هه‌وڵ بۆ چه‌ندین نازناو بدات، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان ئاڕاسته‌ى كرد ناوبراو وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
* ئاستى یارى شه‌تره‌نج چۆن ده‌بینى له كوردستان؟
-ئاستى ئه‌م یارییه له كوردستان به‌م ساڵانه‌ى دوایی به‌ره‌ووپێشچووه به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ڵبژارده‌ى عێراق زۆربه‌ى ساڵه‌كان سێ یاریزانى كوردن له كۆى پێنج یاریزان، وه بۆ ئاستى تازه‌پێگه‌یشتوان به‌هه‌مان شێوه‌یه .
* چى بكرێت باشه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى یارى شه‌تره‌نج به‌رز بێته‌وه له شاره‌كانى كوردستان؟
-یارى شه‌تره‌نج پێویستى به پاڵه‌وانێتى زۆره ئه‌و راهێنانه‌ى كه ده‌كرێ ده‌بێ له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان تاقیان بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بزانێ تا چه‌ند سه‌ركه‌وتوو بوویت، به شێوه‌یه‌كى گشتى پاڵه‌وانیه‌تی كه‌م ده‌كرێته‌وه له ئاستى عێراق، به‌ڵام له شاره‌كانى عێراق و به‌غداد باشتره له چاو شاره‌كانى دیكه.
* چى بكرێت باشه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى یارى شه‌تره‌نج به‌رز بێته‌وه؟
-باشترین شت كه ئه‌م یارییه به‌ره‌ووپێش ببات یاریزانى زۆر باش درووست بكرێ پێویسته له قوتابخانه‌كانه‌وه بناغه‌ى بۆ دابنرێ و راهێنه‌رى بۆ ئاسته‌كان دابین بكرێ و پاڵپشتى مادى و مه‌عنه‌وی بكرێ.
* گرفتى یارى شه‌تره‌نج له چى ده‌بینى؟
-گرفتى ئه‌م یارییه ئه‌وه‌یه یارییه‌كى ساده نییه كه هه‌موو كه‌سێك بیزانێ، یارییه‌كى تاكی و هێمنه پاڵپشتى ناكرێ وه‌ك ئه‌و یارییانه‌ى كه تۆپى تێدایه.
* له هیچ یانه‌یه‌ك گرێبه‌ستت پێشكه‌ش نه‌كراوه؟
-پێشتر له یانه‌ى ئیتساڵاتى شارى به‌غداد گرێبه‌ستم پێشكه‌ش كرا ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیم پێ باشتربوو بمێنمه‌وه كه بۆ ماوه‌ى 15 ساڵه له‌و یانه‌یه‌م.
* وه‌كو یاریزانێك به‌رنامه‌ت چییه بۆ داهاتووى خۆت؟
-له‌داهاتوو دا ده‌مه‌وێت ببمه هه‌ڵگری نازناوى (IM) كه خۆم له ئێستادا هه‌ڵگری نازناوى (FM)م.
* له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كان پشت به راهێنه‌رى بیانى ببه‌ستن به تایبه‌ت یارییه‌كه‌ى ئێوه كه ئه‌زموونیان پێویسته؟
-به‌لێ ئه‌گه‌ر هه‌ر یانه‌یه‌ك راهێنه‌رى تایبه‌تى هه‌بێت بیانى بێ یان ناوه‌خۆیی ئه‌وا شه‌تره‌نج له ماوه‌ى سالێك تا سێ ساڵ كه ژماره‌یه‌كى زۆر یاریزان درووست ده‌بێت كه كێبركێ ووڵاتانى دراوسێ بكه‌ن.
* له خانه‌واده‌كه‌ت به‌ته‌نیا وه‌رزشكاری؟
-پێشووتر خۆم و دوو براى تریشم ئه‌م یارییه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا به‌خۆمم.
* خه‌ونى وه‌رزشیت له‌م یارییه‌دا؟
-خه‌ونى وه‌رزشیم ئه‌وه‌یه كه بتوانم ببمه هه‌ڵگری نازناوى (GM) كه كارێكى زۆر قورسه ده‌توانم بلێم ئه‌سته‌مه بتوانم.
* به‌هیواى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان له‌م یارییه دابمه‌زرێ؟
- به هیواى ئه‌وه‌م وه‌ك هه‌موو وولاتان به‌ناوى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان یارى بكه‌م.
* به‌چ یاریزانێكى شه‌تره‌نجزان سه‌رسامى؟
-یاریزان كاسبارۆڤ سه‌رسامم كه تاموو چێژی خۆى هه‌یه یارییه‌كانى وه ماوه‌یه‌كى زۆره وازى له یارى هێناوه .
* چى به به‌رپرسانى وه‌رزشیى ده‌لێ له كوردستان؟
-داواكارم له به‌رپرسانى وه‌رزشى پاڵپشتى مادى و مه‌عنه‌وى شه‌تره‌نج بكه‌ن كه یارییه‌كى تاكییه و خه‌رجی كه‌مه و یاریزانى باشمان هه‌یه.
* ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه؟
-سوپاسى گۆڤارى گوڵان ده‌كه‌م هیوام وایه كارێك بكرێ بۆ پێشخستنى وه‌رزش له كوردستان به شێوه‌یه‌كى گشتى و شه‌تره‌نج به تایبه‌تى وه بودجه‌ى تایبه‌ت بۆ وه‌رزش دابنرێ.