پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر پێكهاته‌یه‌كى لاوى درووست كردووه‌

پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر پێكهاته‌یه‌كى لاوى درووست كردووه‌
پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر پێكهاته‌یه‌كى لاوى درووست كردووه‌
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ئه‌مساڵ ده‌یه‌وێت جیاواز بێت له‌ چاو ساڵانى تر، جیاواز له‌ وه‌رزه‌كانى تریش كه‌ یانه‌كه‌ كۆمه‌لێك ئه‌ستێره‌ى له‌ خۆ ده‌گرت كێبركێ له‌ سه‌ر پله‌كانى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كان ده‌كرد، ئه‌مساڵیش ده‌یه‌وێت به‌ هه‌مان ریتمى ساڵانى پێشوو كار بۆ یانه‌كه‌ بكه‌ن به‌ڵام به‌ یاریزانانى لاوى یانه‌كه‌ شه‌ڕى ئه‌نجام بكه‌ن له‌ خوله‌كه‌، له‌م باره‌شه‌وه‌ سه‌میر بابۆ راهێنه‌رى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ئاماده‌كارییه‌كانمان به‌رده‌وامه‌ بۆ ده‌ستپێكى وه‌رزى نوێ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، ئه‌مساڵیش جیاواز له‌ ساڵانى رابردوو یانه‌كه‌مان سیسته‌مى هێنان و سه‌رخستنى یاریزانى لاوى په‌یڕه‌و كردووه‌، له‌ ئێستاشدا یانه‌كه‌مان پێكهاته‌یه‌كى ته‌واو لاوى هه‌یه‌ بۆ چوونه‌ نێو كێبڕكێیه‌كانى وه‌رزی نوێ له‌ باره‌ى هێنانى یاریزانانى تریش بۆ یانه‌كه‌ گوتى" له‌ چاو ساڵانى رابردوو ژماره‌یه‌كى كه‌مى یاریزانانمان هێناوه‌ و ژماره‌یه‌كى زۆریشمان له‌ یانه‌كه‌ نه‌ماون ته‌نیا چه‌ند یاریزانێك ماونه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر نا زۆرى یاریزانانى لاومان سه‌رخستووه‌ بۆ تیپى یه‌كه‌م، له‌باره‌ى بوونى گرفتى تیپه‌كه‌ش گوتى" تاكو ئێستا هیچ گرفتێك له‌ تیپه‌كه‌مان بوونى نییه‌ و به‌رده‌وامین له‌ مه‌شقه‌كانمان ده‌مانه‌وێ ئه‌نجامى باش به‌ده‌ست بهێنین، وه‌كو راهێنه‌ریش هیواى زۆرم هه‌یه‌ كه‌ بتوانین به‌م یاریزانه‌ لاوانه‌ ئه‌نجامان هه‌بێت له‌ وه‌رزى نوێ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، متمانه‌ى ته‌واویشم به‌م پێكهاته‌یه‌ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵیش نه‌توانین كێبركێ بكه‌ین بتوانین بۆ وه‌رزه‌كانى رابردوو پێكهاته‌یه‌كى باش درووست بكه‌ین.
كارزان كانه‌بی
Top