سان جێرمان بە تۆماركردنی سوپەر هاتریكی مباپی لیۆنی گۆڵباران كرد

سان جێرمان بە تۆماركردنی سوپەر هاتریكی مباپی لیۆنی گۆڵباران كرد
یانەی پاریس سان جێرمان لە خولی فەرەنسا ناسراو بە لیگا وەن بەئەنجامێكی گەورە بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی لیۆنی بردەوە ئەستێرەی یارییەكەش كیلیان مبابێ بوو بە ترماركردنی سوپەڕ هاتریك.

گێمی یەكەم بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر بۆ سانجێرمان لە كۆتا هات، گۆڵەكەش لەلایەن نێمار داسیلڤا لەخولەكی نۆ بە لێدانی سزا تۆمار كرا.

لە گێمی دووەم تۆمار كردنی گۆڵەكان لەلایەن مبابێ دەستی پێكرد، توانی سوپەڕ هاتریك لە خولەكەكانی 61 و 66 و 69 و 74 تۆمار بكات، ئەم سوپەڕ هاتریكەش دوای گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان بوو پاش ئەوەی ماوەی سێ یاری سڕ كرا بوو پاش ئەوەی لەیاری بەرامبەر یانەی نیم ئۆڵۆمپیك بەكارتی سور كرایە دەرەوەی یاریگا، بەم بردنەوەیەش پاریسیەكان بوونە خاوەنی 27 خال بەتەنها لە پێشەنگ مانەوەو لیۆنیش بە 14 خاڵ پلەی شەشەمی گرتوە.
Top