لۆپیتیگی چاوەروانی بریاری فلۆرینتۆ پێرێزە

لۆپیتیگی چاوەروانی بریاری فلۆرینتۆ پێرێزە
ئێیدارەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بریاریداوە چارەنووسی راهێنەری یانەكەی جۆلێن لۆپتیگی یەكلابكاتەوە بە مانەوەی یاخود دوورخستنەوەی لە راهێنەرایەتی كردنی یانە مەلەكیەكە.

وە بە گوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ كە بڵاویكردۆتەوە كە رەنگە یانەی ریال مەدرید بریاری بەردەوامی یان دوورخستنەوەی راهێنەری یانەكەی جۆلێن لۆپیتیگی دوبخات بۆ كاتێكی تر كە بە پێی هەواڵەكان بریار بوو ئەمرۆ دووشەممە بریار بە مانەوەی یاخود بە دوورخستنەوەی بدرێت.

هەروەها مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەوەشی نووسیوە كە ریال مەدرید لە ئێستادا لە رێزبەندی چوارەمی خولی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا-یە لە دوای بەرێوەچوونی چەند گەرێك وە ئەم حاڵەتەی ئێستای یانە مەلەكیەكە هەمان حاڵەتی وەرزی 2012 - 2013-یە كە ئەو كات لەگەڵ راهێنەری پۆرتۆگالی جۆزیۆ مۆرینیۆ بوو.
Top