هه‌ولێر له‌ یاریگاى خۆى ته‌نیا خالێكى به‌ده‌ستهێنا

هه‌ولێر له‌ یاریگاى خۆى ته‌نیا خالێكى به‌ده‌ستهێنا

له‌ خولى نایابی عێراقی
هه‌ولێر له‌ یاریگاى خۆى ته‌نیا خالێكى به‌ده‌ستهێنا
لە چوارچێوەی یارییەکانی ھەفتەی چوارەمی قۆناخی یەکەمی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی، ھەینی یانەی ھەولێر مێوانداری یانەی سەناعات ئەلکھربائیە کرد.
لە گێمی یارییەکەدا ھەر زوو لە خولەکی (٣)ی یارییەکە یاریزانی پیشەگەری سوری محەمەد رافت بەلێدانێکی سەری جوان گۆڵی یەکەمی بۆ ھەولێر تۆمارکرد.
لە خولەکی (٣٤) یانەی ھەولێر لە رێگەی یاریزانی پیشەگەری بەرازیلیی تیاگۆ لێدانێکی سزای بەفیرۆدا، گێمی یەکەمی یارییەکە بەئەنجامی گۆلێکی خاوێن تەواو بوو.
لە گێمی دووەمی یارییەکەدا ھەردوو یانە ھەوڵی تۆمارکردنی گۆلیاندا، بەڵام ھەوڵەکانیان ھیچ دەرئەنجامێکی نەبوو تا لە خولەکی دووی کاتی زیادکراودا سامر ماجد یاریزانی سەناعات ئەلکھربائیە بەلێدانێکی راستەوخۆ توانی گۆڵی یەکسانبوون بۆ یانەکەی تۆماربکات، پاشان نەوبژیوانی یارییەکە فیکەی تەواوبوونی یارییەکەی لێدا بەیەکسانبوونی ھەردوو یانە بەئەنجامی گۆلێک.یانەی ھەولێر کۆی خاڵەکانی بووە پێنج خال لە چوار یاری.
Top