یانه‌ى هه‌ولێر داواى هاوكارى له‌حكومه‌ت ده‌كات

یانه‌ى هه‌ولێر داواى هاوكارى له‌حكومه‌ت ده‌كات
یانه‌ى هه‌ولێر داواى هاوكارى له‌حكومه‌ت ده‌كات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیى هه‌ولێر تاكه‌ نوێنه‌رى یانه‌كانى باشورى كوردستان له‌ خولى نایابى عێراقیه‌ بۆ به‌شدارى كردنیش له‌ خوله‌كه‌ یانه‌كه‌ پێویستى به‌توانایی دارایى زیاتر ده‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ یانه‌كه‌ له‌م قۆناخه‌ ته‌نیا دوو یاری ئه‌نجامداوه‌ و ده‌یه‌وێت ئاستى به‌رز پێشكه‌ش بكات كه‌ له‌ ده‌ستپێكى خوله‌كه‌ ئاستى باش بووه‌، به‌ڵام به‌هۆى هێنانى ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانان له‌ یانه‌كانى تری عێراقی و كوردستان پێویستى به‌تواناى دارایى زیاتر ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ و گرێبه‌ستى یاریزانان دابین بكات له‌م باره‌شه‌وه‌ بێجان ئیبراهیم بۆ گۆڤارى گوڵان گوتی" ئه‌مساڵ نوێنه‌رى یانه‌كانى كوردستانین له‌ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، بۆیه‌ به‌شدارى كردنیش له‌م خوله‌ پێویستى به‌ بوودجه‌یه‌كى باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامى باشتر به‌ده‌ست بهێنین چونكه‌ كۆمه‌لێك یاریزانى باش و به‌توانامان هه‌یه‌ له‌ یانه‌كانى ترهاتوونه‌ته‌ یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر،یاریزانه‌كانیشمان به‌شێكیان مووچه‌ و گرێبه‌ستى هه‌یه‌ به‌شێكیان ته‌نیا مووچه‌یه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ش ئه‌ركێكى قورسترمان دێته‌سه‌ر شان ئه‌ویش دابین كردنى بڕه‌ پاره‌یه‌كى زیاتره‌ بۆ دابین كردنى گرێبه‌ست و مووچه‌كان بۆیه‌ به‌هیواى ئه‌وه‌شین حكومه‌تى هه‌رێم چۆن كاتى خۆى هاوكارى یانه‌ى زاخۆى كرد ئه‌وهاش هاوكارى یانه‌ى هه‌ولێر بكات چونكه‌ تاكه‌ یانه‌ى باشوری كوردستانین كه‌ به‌شدارین له‌ خولى عێراقی بۆیه‌ پێویستمان به‌ هاوكاری داراییه‌، له‌باره‌ى هێنانى یاریزانى زیاتریش بۆ یانه‌كه‌ ته‌نیا ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ یاریزانه‌مان هێناوه‌ كه‌ ئێستا له‌ یانه‌كه‌ ئه‌گه‌ریش یاریزانێكى ئه‌فریقیش بێته‌ یانه‌كه‌ له‌ داهاتوو چیتر له‌م قۆناخه‌ یاریزانى تر ناهێنین، تا ئێستاش به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى له‌ ئاستى تیپه‌كه‌ رازین كه‌ له‌ خوله‌كه‌ به‌ده‌ركه‌وتوون له‌م بڕوایه‌شم ئه‌گه‌ر به‌م ئاسته‌ به‌رده‌وام بن ده‌توانن ئاستى باشتر پێشكه‌ش بكه‌ن له‌ یارییه‌كانى داهاتوو.
كارزان كانه‌بی
Top