كچه‌و كوڕه‌ وه‌رزشێكارێك كارێكى خۆبه‌خش بۆ وه‌رزشكاران ئه‌نجام ده‌ده‌ن

كچه‌و كوڕه‌ وه‌رزشێكارێك كارێكى خۆبه‌خش بۆ وه‌رزشكاران ئه‌نجام ده‌ده‌ن
كچه‌و كوڕه‌ وه‌رزشێكارێك كارێكى خۆبه‌خش بۆ وه‌رزشكاران ئه‌نجام ده‌ده‌ن
كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشی له‌ زانكۆى سۆران ساڵانه‌ چه‌ندین كچ و كوڕ له‌ به‌شى وه‌رزشى كۆلێژه‌كه‌ وه‌رده‌گیرێن به‌ پێى ئه‌نجامدانى تاقی كردنه‌وه‌ جه‌ستیه‌كانیان، ماوه‌ى دووساڵه‌ كچ و كوڕه‌ وه‌رزشكارێك كارێكى خۆبه‌خش ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین وه‌رزشكاری ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان له‌م كۆلێژه‌ وه‌ربگیرێن، هه‌لاڵه‌ فه‌یسه‌ل یه‌كێك له‌و كچه‌ خۆبه‌خشانه‌یه‌ كه‌ ئه‌و خه‌ڵكى گوندى هه‌سانانه‌ و له‌وێیوه‌ رۆژانه‌ دێته‌ قه‌زاى سۆران بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره‌ خۆبه‌خشیه‌ ئه‌نجام بدات و ئامانجى ئه‌و خزمه‌ت كردنى وه‌رزشه‌ رێكخراوێكى ناحوكمیان دامه‌زراندوه‌ به‌ ناوى وره‌ له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌ خۆبه‌خشیه‌ش هه‌لاڵه‌ فه‌یسه‌ل بۆ گۆڤارى گوڵان گوتی" وه‌كو رێكخراوى وره‌ بۆ په‌ره‌پێدانى لاوان و كۆمه‌ڵگه‌ ئه‌و خوله‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ ساڵانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ وه‌رزشكارانى ئاره‌زوومه‌ند له‌ ده‌ڤه‌رى سۆران، ماوه‌ى دوو ساڵه‌ ده‌ستمان كردووه‌ به‌ كردنه‌وه‌ى خولێم بۆ قوتابیانى 12ى ئاماده‌یی ئه‌وانه‌ى كه‌ ئاره‌زووی وه‌رگرتنیان هه‌یه‌ له‌ كۆلێژى وه‌رزشى له‌ هه‌ریه‌ك له‌ كۆلێژه‌كانى وه‌رزشى له‌ كوردستان، هه‌لاله‌ گوتیشى "له‌م خوله‌دا قوتابیان فێری شێوازى تاقیكردنه‌وه‌ى لێهاتووى جه‌سته‌ی ده‌كرێن به‌ هه‌مان شێوازى زانكۆ كه‌ به‌قوتابیانى ده‌كات، ساڵانه‌ رێژه‌یه‌كى زۆری قوتابیان به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن له‌هه‌ردوو ره‌گه‌ز و به‌شى زۆرى ئه‌وانه‌ى لاى ئێمه‌ وه‌رگیراون له‌ زانكۆكان، ئامانجى ئێمه‌ له‌م خوله‌ فێركردنى قوتابیانه‌ له‌ شێوازى تاقی كردنه‌وه‌ى لیهاتوویی به‌ شێوه‌یه‌كى ئاسان زانیارییه‌كانیان لا شاراوه‌ نه‌بێت زانیارییان هه‌بێ، ئاسنكاریشه‌ بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ى كه‌ سه‌رپه‌رشتیان ده‌كه‌ن و بۆیان ئاسان ده‌بێ ، ئێمه‌ له‌ رێكخراوى وره‌ ئه‌م كاره‌ به‌ خۆبه‌خشى ئه‌نجام ده‌ده‌ین له‌لایه‌ن كه‌سانى پسپۆر و شاره‌زا به‌ شێوازى زاره‌كى و كرداری ماوه‌ى خوله‌كانیش (10-15)رۆژ ده‌خاێنی من و هێرش محسین سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه‌ وانه‌كان ده‌لێنه‌وه‌ بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌ز، ده‌مانه‌وێ قوتابی پێش وه‌رگرتنى له‌ شێوه‌ى ئه‌كادیمى فێرى جوله‌كان بێ، بۆ دابین كردنى یاریگا و خواردنیش هه‌لاله‌ گوتى" یاریگاى بنكه‌ى وه‌رزش و لاوانى سۆران به‌ سوپاسه‌وه‌ بۆمان دابین ده‌كرێ سپۆنسه‌رى ئه‌م كاره‌شمان (هۆڵى گۆڵد) له‌ قه‌زاى سۆران ده‌ست خۆشیان لێ ده‌كه‌م كه‌ هاوكارمانن، ساڵانه‌ 20بۆ5 قوتابی وه‌رده‌گرین و ساڵى رابردوو زۆربه‌ى قوتابیه‌كان وه‌رگیراون.
كارزان كانه‌بی
Top