وه‌رزشكاران ده‌نگ به‌ لیستى 183ى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌ده‌ن

وه‌رزشكاران ده‌نگ به‌ لیستى 183ى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌ده‌ن
وه‌رزشكاران ده‌نگ به‌ لیستى 183ى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌ده‌ن
وه‌رزشكارانى شاروشارۆچكه‌كانى كوردستان ماوه‌یه‌كه‌ خه‌ریكى ئاماده‌كارین بۆئه‌وه‌ى له‌ هه‌ڵبژارده‌ى 30ى ئه‌یلولی ئه‌مساڵ بۆ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ ده‌نگه‌كانیان لیستى 183ى پارتى دیموكراتى كوردستان سه‌ربخه‌ن، وه‌رزشكاران هه‌موو هه‌ولێكیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تاكه‌ لیست كه‌ خزمه‌تى چینى وه‌رزشكارانى كوردستانى كردوه‌ له‌ رابردوو لیستى 183ى پارتییه‌ و بۆیه‌ به‌ ئومێدێكى زۆره‌وه‌ هه‌موو ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ بتوانن ئه‌م لیسته‌ سه‌ربخه‌ن و به‌ ده‌نگه‌كانیان سه‌ركه‌وتن پێشكه‌شى لیسته‌كه‌ى جه‌نابی سه‌رۆك بكه‌ن، بۆیه‌ بڕیارى ئه‌وه‌یان داوه‌ رۆژى هه‌ڵبژاردن بكه‌نه‌ كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ركه‌وتنى پارتی دیموكراتى كوردستان.
راپۆرتى: كارزان كانه‌بی
سه‌ردار ئیسماعیل پاڵه‌وانى له‌شجوانى جیهانى بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" بۆ كوردستانێكى به‌هێز بۆ زیاتر پێشكه‌وتنى وه‌رزش له‌ كوردستان و وه‌رزشیی له‌شجوانى به‌ تایبه‌ت وه‌كو پاڵه‌وانێك ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ لیستى 183ى پارتى دیموكراتى كوردستانه‌، په‌یامى من بۆ هه‌موو پاڵه‌وانان و هه‌وادارانى یاریزانى له‌شجوانیش ئه‌وه‌یه‌ ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستى پارتى،چونكه‌ تاكه‌ لیستیه‌ كه‌ خزمه‌تى به‌رده‌وامى وه‌رزشكاران ده‌كات له‌ شاره‌كانى كوردستان.
كۆڤان حه‌سه‌ن پاڵه‌وانى جیهانى له‌ یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" وه‌كو پاڵه‌وانێكى جیهانى ده‌نگ به‌ لیستى 183ى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌ده‌م، چونكه‌ تاكه‌ لیسته‌ كه‌ خه‌مخۆری وه‌رزشكارانى كوردستانه‌ به‌هیواى ئه‌وه‌شم لیستى شه‌هیدان خزمه‌تی باش بكات له‌ داهاتوودا، هه‌ر وه‌كو له‌ ماوه‌ى رابردوو ئه‌و لیسته‌ خزمه‌تێكى یه‌كجار زۆرى چین وتوێژه‌كانى نێوكۆمه‌ڵگه‌ى كردوه‌، به‌ بڕواى منیش لیستى پارتى و كاندیده‌كانى تاكه‌ لیستن كه‌ ده‌توانن زۆرترین خزمه‌ت به‌ هاووڵاتیانى كوردستان بگه‌ینن، هه‌موو هه‌ولێكى خۆم ده‌خه‌مه‌ گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنى لیستى 183ى پارتیمان.
خه‌یال حه‌مه‌ كاپتى باله‌ى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان بۆگۆڤارى گوڵان گوتى"وه‌كو وه‌رزشكارێك ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ لیستى پارتى دیموكراتى كوردستان و لیستى شه‌هیدانى 183 له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌م بڕوام به‌ سه‌رۆكه‌كه‌م هه‌یه‌ كه‌ هه‌ستیاره‌ له‌ هه‌موو بابه‌ته‌ قه‌ومیه‌كان، هه‌میشه‌ حزبێكه‌ به‌دیهێنه‌رى هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى كورده‌ و مێژوویه‌كى كۆن و پڕ له‌ خه‌بات و قوربانیدانى هه‌یه‌، گومانم له‌وه‌ نییه‌ مه‌ هه‌وڵى بۆ یه‌ك ریزی كورد بووه‌ و واش ده‌بێت، بۆیه‌ وه‌كو یاریزانێك بڕواى ته‌واوم به‌ لیستى 183ى پارتی دیموكراتى كوردستان هه‌یه‌ و ده‌نگى ئێمه‌ش هه‌ر بۆ ئه‌و لیسته‌یه‌، هیواخوازم هه‌موو وه‌رزشكارانى كوردستانیش ده‌نگ به‌م لیسته‌ بده‌ن و لیسته‌كه‌ى شه‌هیدان سه‌ربخه‌ن ئه‌ولیسته‌ى بۆته‌ خه‌مخۆرى هه‌موو چین وتوێژه‌كانى كوردستان.
كاژین ته‌ها یاریزانى تۆپى ده‌ستى یانه‌ى قه‌لاى توركمانى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى ده‌ستى عێراق بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" وه‌كو وه‌رزشكارێكى كورد ده‌نگ به‌ لیستى 18ى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌ده‌م، چونكه‌ به‌ بۆچوونى من ئه‌و لیسته‌ باشترین لیسته‌ كه‌ ده‌توانێ خه‌زمه‌تى هه‌موچین و توێژه‌كان بكات له‌ شاره‌كانى كوردستان به‌تایبه‌تیش چینى وه‌رزشكاران و لاوان كه‌ پارتى به‌رده‌وام گرنگى به‌م چینه‌ داوه‌ بۆیه‌ منیش هه‌موو هه‌ولێكم ئه‌وه‌یه‌ بتوانم ئه‌م لیسته‌ سه‌ربخه‌ین له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ئامانجى ئێمه‌ سه‌رخستنى ئه‌م لیسته‌یه‌.
خه‌سرۆ سه‌دیق یاریزانى تۆپى پێى یانه‌ى كه‌رخى شارى به‌غداد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" وه‌كو وه‌رزشكارێك ده‌نگ به‌ لیستى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌ده‌م كه‌ خاوه‌ن هه‌زاران شه‌هیده‌ له‌ شه‌ڕه‌كانى دژی تیرۆرستان ، ئه‌ولیسته‌ش تاكه‌ لیسته‌ كه‌ من بتوانم به‌ ده‌نگى خۆم خزمه‌تى بكه‌م ، هیواخوازیشم وه‌رزشكارانیش به‌ ده‌نگه‌كانیان ئه‌م لیسته‌ پێش بخه‌ن وپارتى براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژارده‌كان بێ، چونكه‌ خۆشگوزه‌رانى له‌ سایه‌تى ئه‌م لیسته‌ بوونى هه‌یه‌.
كامه‌ران شه‌هاب راهێنه‌رى جیمناستیكى بنكه‌ى وه‌رزش و لاوانى هه‌ولێربۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ ئێمه‌ى وه‌رزشكار ده‌رفه‌تێكى چاكه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌و لیسته‌ هه‌ڵبژێرین كه‌ زۆرترین خزمه‌تى به‌ وه‌رزشكارانى كوردستان كردووه‌، وه‌كو وه‌رزشكارێكى شارى هه‌ولێریش به‌وپه‌رى شانازییه‌وه‌ ده‌نگ به‌ لیسته‌كه‌ى پارتى و جه‌نابی سه‌رۆك ده‌ده‌م بۆ كورستانێكى ئارام و خۆشتر به‌هیواى ئه‌وه‌شم سه‌رجه‌م وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستان ده‌نگ به‌و لیسته‌ بده‌م و لیسته‌كه‌ى خۆیان سه‌ربخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان زیاتر خۆش گوزه‌رانى به‌خۆیه‌وه‌ ببینى ، بڕواشم وایه‌ كه‌ تاكه‌ لیسته‌ بتوانێ هیواى گه‌نج و لاوان بهێنێته‌ دی.
سۆلین ئه‌سعه‌د یاریزانى فوتسال له‌ شارى ئاكرێ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى" من وه‌كو وه‌رزشكارێك بۆیه‌ ده‌نگ به‌ لیستى 183ى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌ده‌م، چونكه‌ تاكه‌ لایه‌تى سیاسیه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ڵ و میلله‌ته‌كه‌ى كار ده‌كات، پارتى بوون بۆمن وه‌كو كچه‌ وه‌رزشكارێك شانازییه‌، هه‌وڵیش ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌هه‌موو لایه‌ك ئه‌و لیسته‌ دڵسۆزه‌كه‌ى خاك و نیشتمان به‌ سه‌ر بخه‌ین و بتوانین زۆرترین كورسى په‌رله‌مانى مسۆگه‌ر بكات، پارتیش قۆناخى جیاجیاى بریوه‌ تاكو گه‌یشتۆته‌ ئه‌و قۆناخه‌ى ئێستا، ئێستاش ئێمه‌ به‌ ده‌نگه‌كانمان لیسته‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى سه‌رده‌خه‌ین.
رێباز ئه‌حمه‌د راهێنه‌رى تۆپى ده‌ستى یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر بۆ گوڵان گوتى" وه‌كو وه‌رزشكارێك ده‌نگ به‌ لیستى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌ده‌م كه‌ خاوه‌ن هه‌زاران شه‌هیده‌ له‌ شه‌ڕه‌كانى دژی تیرۆرستان ، ئه‌ولیسته‌ش تاكه‌ لیسته‌ كه‌ من بتوانم به‌ ده‌نگى خۆم خزمه‌تى بكه‌م ، هیواخوازیشم وه‌رزشكارانیش به‌ ده‌نگه‌كانیان ئه‌م لیسته‌ پێش بخه‌ن وپارتى براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژارده‌كان بێ، چونكه‌ خۆشگوزه‌رانى له‌ سایه‌تى ئه‌م لیسته‌ بوونى هه‌یه‌.




Top