ئالێگری داوای بەكارهێنانی سیستەمی ڤار دەكات لە یارییەكانی چامپۆنزلیگ
ئالێگری دوای یارییەکەیان بەرامبەر ڤالێنسیا سەبارەت بە کرانە دەرەوەی كریستیانۆ رۆنالدۆ و گوتی: ئەگەر لە خولەکەدا سیستمی ڤار بەکار بهێنرایە دەبووە یاریدەدەری ناوبیژوان و کریستیانۆ رۆناڵدۆ نەدەکرایە دەرەوە، بەو شێوەیە کە 10 یاریزانم مایەوە تووشی نائومێدییەکی زۆر بووم، لە یاری داهاتووشما بیری رۆناڵدۆ دەکەین.
راهێنەرەکەی یانەی خانمە پیرەكە گووتیشی: یاریزانەکانم ئاستییان زۆر بەرز بوو، پێش ئەوەی رۆناڵدۆ بکرێتە دەرەوە هەلی زۆرمان هاتە بەردەم بەڵام ڤالێنسیا زۆر بە توندی بەرگری دەکرد بۆیەهەلەکانمان لەدەستدەدا .
یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی لە یاری یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا رووبەرووی ڤالێنسیا بووەوە و توانی بە 2 گۆڵی بێوەڵامیش یارییەکە بباتەوە.