ئالێگری داوای بەكارهێنانی سیستەمی ڤار دەكات لە یارییەكانی چامپۆنزلیگ

ئالێگری داوای بەكارهێنانی سیستەمی ڤار دەكات لە یارییەكانی چامپۆنزلیگ
ماکس ئالێگری، راهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی داوا دەکات لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا سیستمی ڤار بەکاربهێنرێت وەك بەرێوەچوونی یارییەكانی مۆندیالی رووسیا.

ئالێگری دوای یارییەکەیان بەرامبەر ڤالێنسیا سەبارەت بە کرانە دەرەوەی كریستیانۆ رۆنالدۆ و گوتی: ئەگەر لە خولەکەدا سیستمی ڤار بەکار بهێنرایە دەبووە یاریدەدەری ناوبیژوان و کریستیانۆ رۆناڵدۆ نەدەکرایە دەرەوە، بەو شێوەیە کە 10 یاریزانم مایەوە تووشی نائومێدییەکی زۆر بووم، لە یاری داهاتووشما بیری رۆناڵدۆ دەکەین.

راهێنەرەکەی یانەی خانمە پیرەكە گووتیشی: یاریزانەکانم ئاستییان زۆر بەرز بوو، پێش ئەوەی رۆناڵدۆ بکرێتە دەرەوە هەلی زۆرمان هاتە بەردەم بەڵام ڤالێنسیا زۆر بە توندی بەرگری دەکرد بۆیەهەلەکانمان لەدەستدەدا .

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی لە یاری یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا رووبەرووی ڤالێنسیا بووەوە و توانی بە 2 گۆڵی بێوەڵامیش یارییەکە بباتەوە.
Top