گریزمان: من جیاوازم لە رۆنالدۆ و مێسی و مباپی و نەیمار

گریزمان: من جیاوازم لە رۆنالدۆ و مێسی و مباپی و نەیمار
ئەنتوان گریزمانى هێرشبەرى ئەتلەتیکۆ مەدرید لە لێدوانێکدا، کە رۆژنامەى ئاسى ئیسپانى بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت: من بەتەواوى لە میسى و رۆناڵدۆ و مباپى و نەیمار جیاوازم، بەڵام لەگەڵیاندا لە لوتکەدام و دەشتوانم خۆم بەرەو پێشەوە ببەم.

گریزمان ئاماژە بەوە دەکات، ئەو ٥٠ گۆڵ تۆمارناکات لە وەرزێکدا، بەڵام بەدڵنیاییەوە هەوڵى یارمەتیدانى یانەکەى دەدات و بەدواى چارەسەردا دەگەڕێت لە پێناو بردنەوەى یانەکەیدا.

گریزمانى ٢٧ ساڵ، وەرزى رابردوو نازناوى خولى ئەوروپاى لەگەڵ یانەکەى بەدەستهێنا و بە باشترین یاریزانى خولەکەش هەڵبژێردرا، لەگەڵ هەڵبژاردەى فەڕەنساش توانى جامى جیهانى ٢٠١٨ى روسیا بەدەستبهێنێت.
Top