بێكهام هەوڵی گواستنەوەی مێسی بۆ خولی ئەمریكی دەدات

بێكهام هەوڵی گواستنەوەی مێسی بۆ خولی ئەمریكی دەدات
رۆژنامەكان ئاشكرایان كردووە كە داڤید بێكهام-ی ئینگلیزی و خاوەنی یانەی ئینتەر میامی ئەمریكی هەوڵ دەدات لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا بهێنێتە ریزی یانە ئەمریكیەكەی.

هەروەها رۆژنامەی تایمز روونی كردەوە كە بێكهام دەیەوێت گرێبەست ئەنجام بدات لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەفسانەی بارسێلۆنا بۆ ئەوەی یاریزانە ئەرجەنتینییەكە بەشداری بكات لەگەڵ تیپی یانە ئەمریكیەكە بۆ بە دەستخستنی نازناوی خولی ئەمریكی.

وە رۆژنامەكە ئەوەشی باسكردووە كە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی مێسی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا 626 ملیۆن جونەی ئیستەرلینییە وە ئەگەر ئەم گرێبەستە ئەنجام بدرێت ئەوا دەبێتە گرانترین گرێبەست لە جیهانی تۆپی پێ.
Top