كوڕه‌ كوردێك بڕوانایه‌كى به‌رزى راهێنه‌رى به‌ده‌ستهێنا

كوڕه‌ كوردێك بڕوانایه‌كى به‌رزى راهێنه‌رى به‌ده‌ستهێنا
كوڕه‌ كوردێك بڕوانایه‌كى به‌رزى راهێنه‌رى به‌ده‌ستهێنا
چه‌ندین كوردى دانیشتووى تاراوگه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ له‌ له‌ووڵاتانى ئه‌وروپا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن به‌ ئامانجى ئه‌وه‌ن بتوانن له‌ داهاتوودا له‌ بوارێكى جیاواز به‌شدارى كێبركێیه‌ك یان خود پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك بكه‌ن به‌ ناوى كوردستان، محه‌ممه‌د نه‌جات گه‌ردى یه‌كێك له‌ وه‌رزشكاره‌كانى شارى هه‌ولێره‌ كه‌ ماوه‌یه‌كى زۆره‌ له‌ ووڵاتى نه‌مسا ده‌ژیت وه‌كو هه‌موو كوردێك هه‌وڵى خۆى داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خوی له‌ بوارى راهێنه‌رى پێشبخات، خۆشبه‌خاتنه‌ توانى وه‌كو تاكه‌ كوردی به‌شدارى خولى به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى به‌رزى راهێنه‌رى له‌ ووڵاتى سویسرا به‌ده‌ست بهێنێ، له‌م باره‌شه‌وه‌ محه‌ممه‌د نه‌جات بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى" بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ له‌ خولێكى راهێنه‌رى به‌سه‌رپه‌رشتى فیفا به‌شداریم كرد و توانیم وه‌كو تاكه‌ كوردى به‌شدار بوو سه‌ركه‌وتوو بم، له‌ كۆى زیاتر له‌ سه‌د به‌شداربووى ووڵاتانى جیهان توانیم یه‌كێك بم له‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانى خوله‌كه‌ و بڕوانامه‌ى ئه‌ى به‌رزى راهێنه‌ریم به‌ده‌ستهێنا كه‌ ئه‌وه‌ش بۆمن شانازییه‌كى گه‌وره‌یه‌ وه‌كو تاكه‌ كوردێك به‌شدارى گه‌وره‌ترین خول بكه‌م و به‌ سه‌ركه‌وتوویش خوله‌كه‌ ته‌واو بكه‌م و ببمه‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ كه‌ ئێستا ده‌توانم زۆر تیپى گه‌وره‌ به‌ رێوه‌ببم، له‌باره‌ى وێستگه‌ى داهاتووشى وه‌كو كوردێك كه‌ ئایا ده‌گه‌رێته‌وه‌ كوردستان یان به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ ده‌ره‌وه‌ى كوردستان محه‌ممه‌د كه‌ دایكبووى شارى هه‌ولێره‌ ناوبراو گوتى" بۆمن شانازییه‌ كه‌ خزمه‌تى ووڵاتى خۆشم بكه‌م، به‌ڵام من ماوه‌یه‌كى زۆره‌ له‌ ووڵاتى نه‌مسا ژیان به‌سه‌رده‌بم له‌ چه‌ندین یانه‌ى ووڵاتى سویسرا مه‌شقم به‌ تیپى لاوان داوه‌ ئێستاش له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌م تیپێكى گه‌وره‌ وه‌ربگرم و بتوانم له‌وێش جێگاى ده‌ستم دیار بێت و راهێنه‌رێكى سه‌ركه‌وتووبم.
كارزان كانه‌بی
Top