به دروشمی "قارەمانیەتی و خۆڕاگری پێشمەرگە"
راكردنی وه‌زرشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و زێره‌ڤانی له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو
راپۆرت : رێكان كه‌مال – هه‌ولێر
له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی رێكخراوی ماراسۆنی ئاشتی كوردستان بۆ چین و توێژه جیاجیاكانی كوردستان، 1/8/2018 له هه‌ولێر، راكردنێكی به‌رفراوان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و زێرەڤانی كوردستان. بە دروشمی "قارەمانیەتی و خۆڕاگری پێشمەرگە" به سپۆنسه‌ری "كۆڕه‌ك تیلیكۆم، په‌یمانگه‌ی نۆبل، هۆتیل كریستال، كۆمپانیای دڵسۆز، شاهین ئۆیل" و سپۆنسه‌ری میدیایی كهنڵی ئاسمانی رووداو، بەڕێوەدەچوو..
دلێر ئیبراهیم ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای ماراسۆن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له په‌راوێزی راكردنهكه گووتی: ماوه‌ی راكردنهكه 5 كیلۆمه‌تر بوو، له رێگه‌ی ئه‌م راكردنه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و زێڕه‌ڤانی كه سیمبولی به‌ره‌نگاربوونه‌وی تیرۆرن له جیهاندا په‌یامی ئاشتی و ته‌بایی و برایه‌تیان به هه‌موو جیهان گه‌یاند، هه‌روه‌ها گوتی: له ئاینده‌دا په‌ره به‌م چالاكیه ده‌ده‌ین و به‌نیازین له سه‌رتاسه‌ری كوردستان چالاكی هاوشێوه ئه‌نجام بده‌ین.
هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی كرد كه بوونه سپۆنسه‌ری ئه‌م راكردنه : "كۆڕه‌ك تیلیكۆم، هۆتێل كریستال، په‌یمانگه‌ی نۆبڵ، كۆمپانیای دڵسۆز" و گشت ئه‌و لایه‌نه حكومی و ناحكومییانه‌ی هاوكاربوون له‌سه‌رخستنی ئه‌م چالاكییه، دوای سه‌ركه‌وتنی ئه‌م چالاكییه‌ش، بڕیاروایه ساڵانی داهاتوو ئه‌م راكردنه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر له هه‌ولێر و ناوچه‌كانی تری كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
ماوه‌ی ئه‌م راكردنه "5 كم" بوو به به‌شداری نزیكه‌ی 1200 كه‌س له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و زێره‌ڤانی به‌ڕێوه‌چوو، بۆ به‌رزنرخاندنی رۆلی پێشمه‌رگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان له دوژمنان، به جۆرێك پێشمه‌رگه بۆته سیمبولێكی جیهانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
له كۆتایی راكردنهكهشدا له ئاهه‌نگێكدا به به‌شداری سه‌ركرده‌كانی پێشمه‌رگه‌و زێره‌ڤانی یه‌كه‌مه‌كان خهڵاتكران..
ئه‌نجامی راكردنهكهش به‌م شێوه‌یه بوو:
یه‌كه‌مه‌كانی كوڕان:::
ره‌یان سه‌ڵاحه‌دین ٢٣.٤٥
خه‌لیل ئیبراهیم ٢٤.٣٢
راكان عه‌بدولخالیق ٢٦.١٢
ئیسماعیل سه‌لیم ٢٧.٢٥
ره‌جه‌ب عه‌بدولڕه‌حمان ٢٩.٣٤
یه‌كه‌مه‌كانی كچان::
ڕازیه سه‌لیم ٣٥.٢٠
ئه‌ڤین حوسێن ٣٨.٤١
ژێدار خه‌لیل ٤١.٣١
ئیلهام یوسف ٤٣.٢٢
ئه‌مینه فهرهۆ ٤٥.١١.