كۆڤان حه‌سه‌ن ده‌مه‌وێ نازناوى زیاتر به‌ده‌ست بهێنم
دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ندین ووڵاتانى جیهانى كۆڤان حه‌سه‌نی یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى یارییه‌كانى تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت هه‌ڵبژارده‌ى پارائۆلۆمپى عێراقی له وو‌ڵاتى تونس وه‌كو تاكه یاریزانى كورد به‌شدار له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه نێوده‌وڵه‌تیه كه زیاتر له 28 ووڵات له ئاستى جیاجیا به‌شدارن و كۆڤان حه‌سه‌ن یاریزانى كوردى قه‌زاى ئاكرێ له هه‌ریه‌ك له یارییه‌كانى هاوێشتنى رمح و پارسه‌نگ و قورسایی به‌شداره له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه دوو ریكۆردى تازه‌ى شكاند‌و سێ مه‌دالیاى به‌ده‌ستهێنا، له‌م باره‌شه‌وه كۆڤان حه‌سه‌ن بۆ گۆڤارى گوڵان گوتی"به‌شدارى كردنم له پاڵه‌وانیه‌تى گراندى نێوده‌وڵه‌تى له وو‌ڵاتى له وو‌ڵاتى تونس وه‌كو تاكه یاریزانى كورد له ریزى هه‌ڵبژارده‌ى پارائۆلۆمپیى عێراقی بۆمن شه‌ره‌فێكى گه‌وره بوو ، توانیم دوو ریكۆرد و سێ مه‌دالیا به‌ده‌ست بهێنم جگه له دیسك له هاوێشتنى سوقلیش ، جگه له‌وه‌ش له هاوێشتنى رمحیش ده‌مه‌وێت ئه‌نجامى گه‌وره به‌ده‌ستبهێنم، هه‌روه‌ها سوپاسى مامۆستا ره‌عدى راهێنه‌ره‌كه‌م ده‌كه‌م كه هه‌وڵ و ماندوو بوونى زۆرى داوه له‌گه‌ڵم به‌هیواى ئه‌وه‌م بتوانم ئه‌نجامێكى دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بهێنم، به‌هیواى ئه‌وه‌شم بتوانم له داهاتوودا ئه‌نجامى گه‌وره له‌سه‌ر ئاستى جیهانى بۆ خۆم و كوردستان به‌ده‌ست بهێنم هه‌رچى له توانام بێت خزمه‌ت ده‌كه‌م.
كارزان كانه‌بی