یاریزانێكى باسكه‌ى كوردستان بهشداردهبی له پاڵاوتنى جامى جیهانى باسكه
به‌هۆى نه‌كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانیه‌تى باسكه‌ى یانه‌كانى كوردستان ئێستا ئاستى باسكه وه‌كو پێویست نییه و له ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیش ته‌نیا یه‌ك یاریزانى كوردى شارى هه‌ولێر ده‌بینرێ، ئه‌م یاریزانه‌ش محه‌مه‌د عه‌بدولخالق یاریزانى تۆپى باسكه‌ى یانه‌ى كه‌رخی شارى به‌غداد و هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى عێراقی به هۆى ئاست به‌رزییه‌وه له شارى هه‌ولێره‌وه چۆته شارى به‌غدادى پایته‌ختى عێراق بۆ یارى كردن له ریزى یانه‌یه‌كى به‌ناوبانگى عێراقیش ئه‌ویش یانه‌ى كه‌رخه ماوه‌ى دوو ساڵه له ریزى ئه‌و یانه‌یه یارى ده‌كات، له ئاینده‌ش هه‌وڵده‌دات بچێته یانه‌ى گه‌وره‌تر، ناوبراو له هه‌ڵبژارده‌ى باسكه‌ى عێراقی به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تى پالاوتنى جامى جیهانى ده‌كات كه یارییه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له وو‌ڵاتى قه‌ته‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت، له‌باره‌ى به‌شدارى كردنى له‌م پالاوتنى یارییه‌كانى جامى جیهانیش محه‌مه‌د عه‌بدولخالق بۆ گۆڤارى گوڵان گوتی "تاكه یاریزانى كوردم له ریزى هه‌ڵبژارده‌ى باسكه‌ى عێراقی ئه‌وه‌ش بۆ من شه‌ره‌فێكى زۆر گه‌وره‌یه ، هه‌وڵیش ده‌ده‌م شان به شانى یاریزانه‌كانى تر هه‌ڵبژارده‌كه ئاستێكى شایسته پێشكه‌ش بكه‌م له‌م پاڵه‌وانیه‌تیه كه بڕیاره یارییه‌كانى له مانگى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت بۆ یارییه‌كانى پالاوتنى جامى جیهانى كه ئێمه دوو یاریمان هه‌یه له 29ى 6 و 2ى 7 له‌گه‌ڵ كازاخستان و قه‌ته‌ر ، بۆمن ئه‌زموونێكى نوێ ده‌بێ كه له پاڵاوتنى یارییه‌كانى جامى جیهانى به‌شدارى بكه‌م و جگه له‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنى ههڵبژاردهكهمانه بۆ جامى جیهانى كه خه‌ونى من و سه‌رجه‌م یاریزانانى هه‌ڵبژارده‌كه‌یه، له باره‌ى ئاستى یارى باسكه‌ش له كوردستان گوتى" ئاستى وه‌كو پێویست نییه تاڕاده‌یه‌ك ئه‌م یارییه له له ناو چووه ، به‌ڵام من هه‌میشه به ئومێدم و ده‌مه‌وێت ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م و هه‌رچى له توانامدابێ پێشكه‌شى بكه‌م، گوتیشى هیواو ئاواتى من ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بگاته جامى جیهانى و بتوانم له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش یارى بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش بزانن كه‌وا یاریزانى كورد ده‌توانێ ئاستى شایسته و راسته‌قینه‌ى خۆیان پێشانبده‌ن، باسكه‌ش له له ئاستى عێراق گرنگى باشى پێ ده‌درێت و یاریزانى زۆر به‌توانا هه‌یه هه‌مووى كێبركێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ن ، ئه‌وه‌ش هه‌لێكى زێرینه بۆمن و سه‌رجه‌م یاریزانان كه بتوانین ئاستى ڕاسته‌قینه‌ى خۆمان پێشكه‌ش بكه‌ین.
كارزان كانه‌بی