سبه‌ى هه‌ینى پاڵه‌وانه‌تى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسیاى عه‌ره‌بى له هه‌ولیَر به‌ریَوه ده‌چیَت
بریاره سبه‌ى هه‌ینى پاله‌وانه‌تى وولاتانى عه‌ره‌بى له پایته‌ختى كوردستان له شارى هه‌ولیَر ئه‌نجام بدریَت .
بریاره سبه‌ى هه‌ینى له شارى هه‌ولیَر به‌سه‌ر په‌رشتى یه‌كیَتى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى عیَراقى و به هاوكارى یه‌كیَـى ناوه‌ندى به‌رز كردنه‌وه‌ى قورسایى كوردستان پاڵه‌وانه‌تى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى وولاتانى عه‌ره‌بى ئه‌نجام بدریَت .كه‌ب ریاره 11وولاتى عه‌ره‌بى له ولاتانى دراوسىَ عیَراق به‌شدارى تیَدا بكه‌ن .له‌م باره‌شه‌وه (ئه‌سعه‌د قه‌ساب)سه‌رۆكى یه‌كیَتى به‌رزكردنه‌وه‌ى قورسایى كوردستان به سایتى گولان سپۆرتى راگه‌یاند بریاره سبه‌ى هه‌ینى له هۆلى بلو له هه‌ولیَرى پایته‌خت به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌ك له وولاتانى عه‌ره‌بى پاله‌وانه‌تى عه‌ره‌بى بۆیه‌كه‌مجار له میَژوودا له پایته‌خت ئه‌نجام بدریَـت ،گوتیشى بۆئاستى كچانیش ئه‌نجام ده‌دریَت كچانى كوردى یانه‌كانى هه‌ولیَرو هه‌لبژارده‌ى كوردستان وه‌كو نویَنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى عیَراق به‌شدارى تیَدده‌كه‌ن ،گوتیشى ئیَمه هه‌مانگى باشمان كردوه بۆئه‌وه‌ى ئه‌م پاڵه‌وانه‌تیه له هه‌ولیَر ئه‌نجام بدریَت و بۆماوه‌ى هه‌شت رۆژ ململانىَ هه‌ڵبژارده‌كان به‌ردوام ده‌بیَت ویارییه‌كانیشى له هۆلى سه‌نته‌ر بلۆ ئه‌نجام ده‌دریَت و له ریزى هه‌ڵبژارده‌ى كورانیش ژماره‌یك یلاریزانى كوردى یانه‌كانى كوردستان له‌گه‌ڵ عیَراق به‌شدار ده‌بن وگوتیشى ته‌واوى مه‌سروفاتى پاره‌كه له‌سه‌ر لیَژنه‌ى ئۆڵۆمپى عیَراقى ده‌بیَـت .هه‌ڵبژارده به‌شداربوه‌كانیش بریتین له هه‌ڵبژارده‌كانى (عیَراق و جه‌زائیرو سوریا و ئورده‌ن وسودان وبه‌حریَن وفه‌له‌ستین وقه‌ته‌ر و ئیمارات و یه‌مه‌ن ولوبنان ومه‌غریب)سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد گوتى ره‌نگه شیَخ سولتانى ئیماراتى سه‌رۆكى یه‌كیَـتى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاسیا بگاته پایه‌تختى كوردستان بۆئه‌م پاڵه‌وانه‌تیه ئاماده بیَت .