خولى وه‌رزشى هاوینه‌ى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات كۆتایى هات

خولى وه‌رزشى هاوینه‌ى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات كۆتایى هات
گولاَن :كارزان كانه‌بى

له‌ شارۆچكه‌ى خه‌بات وده‌وروبه‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات، به‌شى چالاَكى وه‌رزشى ودیده‌وانى خولى وه‌رزشى بۆقوتایبان بۆماوه‌ى 10رۆژ ئه‌نجامدا.

به‌مه‌به‌ستى زیاتر بایه‌خ دان به‌ رِه‌وشى په‌روه‌رده‌و وه‌رزش بۆقوتابیانى بنه‌رِه‌تى له‌ وه‌رزشى پشووى هاوین به‌شى چالاَكى وه‌رزشى ودیده‌وانى سه‌ره‌به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات .هه‌ڵساوه‌ به‌ ئه‌نجامدانى خولى وه‌رزشى هاوینه‌ بۆقوتابیانى قه‌زاى خه‌بات و ناحیه‌ى رزگارى وكه‌ورگۆسك به‌هه‌ردوو ئاستى كورِان وكچان چالاكى وه‌رزشى رۆژانه‌ به‌ هه‌ردوو شێوازى تیۆرى و پراكتیكى وانه‌كانى وه‌رزش وپه‌روه‌ده‌ وژینگه‌ ویارییه‌رێكخراوه‌كان وچه‌ندین بابه‌تى هه‌مه‌ جۆر له‌لایه‌ن مامۆستایانى پسپۆرى وانه‌كان به‌ قوتابیان شى ده‌كرێته‌وه‌ .كه‌ قوتابیانى به‌شداربووش دابه‌شكراون به‌سه‌ر چواربنكه‌ ،رۆژانه‌ش قوتابیان زۆرترین سودیان له‌ مامۆستایانى پسپۆرى وه‌رزشى وه‌رگرتوه‌ له‌ خوله‌كه‌ ،له‌ كۆتایى خوله‌كه‌ش له‌ رێو رسمێكى شایسته‌ به‌ ئاماده‌بوونى مامۆستا ولفى پسپۆرى وه‌رزشى ومامۆستا حه‌كیم كانه‌بى به‌رپرسى چالاَكى وه‌رزشى ودیده‌وانى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات قوتابیانى به‌شداربوویان خه‌لاَت كردو ،یارییه‌كى دۆستانه‌شیان بۆ قوتابیانى بنه‌كه‌ به‌شداربووه‌كان ئه‌نجامدا و بووه‌ مایه‌ى دڵخۆشى بۆقوتابیان ،قوتابیانیش به‌ تێكراى ده‌نگ داوایان له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات كرد كه‌وا خولى به‌هێزكردنى ئاستى وه‌رزشیان به‌رده‌وام بۆساز بكرێت بۆئه‌وه‌ى له‌ وه‌رزى هاوین كاته‌كانى خۆیان به‌م جۆره‌ یارییانه‌ و بابه‌ته‌كانى تر سوود له‌ پشوى هاوین وه‌ربگرن .ئه‌وه‌ى شایه‌نى باسه‌ رۆژانه‌ په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ته‌واوى پێداویستى خواردن و خواردنه‌وه‌ و كه‌ڵ وپولى وه‌رزشى بۆقوتابیان دابین كربوو له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ى قوتابیان .به‌لاَم نه‌بوونى یاریگا كێشه‌ بوو بۆقوتابیان .
Top