میلیتۆ بۆنده‌كه‌ى نوێ كرده‌وه‌

میلیتۆ بۆنده‌كه‌ى نوێ كرده‌وه‌
گولاَن/ساڵح محمد

یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلانى ئیتاڵى بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ گه‌یشتنه‌ رِێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێرشبه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان (دیگۆ میلیتۆ)ـى ئه‌رژه‌نتینى به‌مه‌به‌ستى درێژكردنه‌وه‌ى بۆنده‌كه‌ى تا ساڵى 2014.

دواى پێشكه‌ش كردنى ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان كه‌ توانى خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا و خولى ئیتاڵى و جامى ئیتاڵى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى به‌ده‌ستبهێنێت یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان بۆندى میلیتۆى نوێ كرده‌وه‌ به‌م پێیه‌ش هه‌وڵى سه‌رجه‌م یانه‌كانى پوچه‌ڵ كرده‌وه‌ بۆ هێنانى میلیتۆ بۆ یانه‌كه‌یان.
Top