ماتیۆس: له‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا شوێنێك بۆ مایكل بالاك نه‌ماوه‌

ماتیۆس: له‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا شوێنێك بۆ مایكل بالاك نه‌ماوه‌
گولاَن/ساڵح محمد
دواى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا بۆ قۆناغی پێش كۆتایی و پێشكه‌ش كردنى ئاستێكى به‌رز له‌ یاریه‌كانى مۆندیالدا به‌هۆى ئه‌و یاریه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ى كه‌ هه‌ڵبژارده‌ى مانشافت پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، ئه‌ستێره‌ى تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا (لوته‌ر ماتیۆس) رِه‌خنه‌ى له‌ ئاستى مایكل بالاك گرت و داواى لێكرد كه‌ نه‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا.

مایكل بالاك به‌هۆى پێكانه‌وه‌ نه‌یتوانى به‌ژدارى یاریه‌كان مۆندیال بكات له‌و مۆندیاله‌ بێ به‌ش بو.

ماتیۆس له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كانیدا گوتیشى: ئه‌ڵمانیا به‌بێ بالاك زۆرباش یارى ده‌كات و پێویستى به‌ بالاك نییه‌ بۆیه‌ جارێكى تر بالاك بۆی نییه‌ بگه‌رِێته‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ى مانشافت.
Top