شنایده‌ر له‌لایه‌ن شه‌یتانه سوره‌كانه‌وه داواكراوه
رِاهێنه‌رى یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد (سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن) له‌هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا و یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان (شنایده‌ر)ـه بۆ جێگرتنه‌وه‌ى یاریزانى یانه‌كه‌یان (سكوڵز) كه‌به‌هۆى گه‌وره‌یی ته‌مه‌نیه‌وه ئیتر ناتوانێت یارى بكات.
فێرگسۆن ده‌یه‌وێت یاریزانێكى به‌توانا بهێنێت بۆ یارى كردن له دواى (رِۆنى) هێرشبه‌ره‌وه تا بتوانێت پێكهاته‌یه‌كى به‌هێز پێكبهێنێت بۆ وه‌رزى داهاتو.
رِه‌نگه هاتنى شنایده‌ر بۆ یانه‌ى شه‌یتانه سوره‌كان 35 ملیۆن جونه‌ی ئیسته‌رلینى بوێت ئه‌مه له‌كاتێكدایه یاریزانى ناوبراو ته‌نها به 13 ملیۆن جونه‌ى ئیسته‌رلینى له‌یانه‌ى رِایال مه‌دریده‌وه چوه یانه‌ى ئه‌نته‌رمیلان.