بۆسێیه‌م جار له‌مێژویدا هۆڵه‌ندا خۆى گه‌یانده یارى كۆتایی مۆندیال
هه‌ڵبژارده‌ى هۆله‌ندا له‌سه‌ر ئاسته به‌رزه‌كه‌ى به‌رده‌وامه توانى بۆ سێهه‌م جار له مێژویدا خۆى بگه‌ێنێته یارى كۆتایی جامى جیهانى 2010ـى باشورى ئه‌فریقا.
له‌یاریه‌كى به‌هێزدا هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا توانى له هه‌ڵبژارده‌ى ئۆرۆگوایی بباته‌وه و خۆى بگه‌ێنێته یارى كۆتایی مۆندیالی باشورى ئه‌فریقا.
سه‌ره‌تا هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا ده‌رگاى گۆڵ تۆماركردنى كرده‌وه و له خوله‌كى 18 كاپتنى هه‌ڵبژارده‌كه (ڤان برۆنكهۆرست) گۆڵى پێشكه‌وتنى تۆماركرد و پاشان ئۆرۆگوایی له خوله‌كى 41 گۆڵى یه‌كسان بونى تۆماركرد له رِێى یاریزان (فۆرِلان).
له‌گێمى دوه‌مى یاریه‌كه هۆڵه‌ندا دوگۆڵیان تۆمار كرد له رِێى یاریزانان (شنایده‌ر) له خوله‌كى 70 و (رِۆبن) له خوله‌كى 73 له كۆتایی یاریه‌كه‌دا ئۆرۆگواى گۆڵێكى تۆماركرد به‌لاَم هیچ كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كه نه‌بو و هۆڵه‌ندا به‌ئه‌نجامى سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ یاریه‌كه‌ى برده‌وه.