له سه‌یرانگه‌ى شێره‌سوار خێوه‌تگه‌ى دێده‌وانى په‌روه‌رده‌كانى هه‌رێم به‌رِێوه‌چوو
به‌چاودێرى به‌رِێز سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی به‌رِێز عه‌لی سالار محه‌مه‌د نوێنه‌رى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌و دلاوه‌ر ئۆمه‌ر به‌كر قائیمقامی قه‌زای شه‌قلاَوه‌و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم و سه‌رۆكی ده‌زگاى شه‌هیدان له عێراق، له‌ماوه‌ى نێوان 1-6/7/2010 له‌ژێر دروشمی (خێوه‌تگه‌ى دێده‌وانى نیشانه‌ى پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌و كاریگه‌ره له بنیادكردنى كه‌سایه‌تی به‌هێزی ئه‌ندامه‌كانى) له‌سه‌یرانگه‌ى شێره‌سوار چادرگه‌ى سالاَنه‌ى دێده‌وانى رابه‌ران و دێده‌وانانى سه‌رجه‌م په‌روه‌رده گشتییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان به‌رِێوه‌چوو.
نزیكه‌ى 161 قوتابی و خوێندكار له هه‌ردوو ره‌گه‌ز له‌گه‌ڵ زیاتر له 50 مامۆستا‌و سه‌رپه‌رشتیارو راهێنه‌ر كه له‌سه‌رتاسه‌رى كوردستانه‌وه هاتبوون له‌م خێوه‌تگه‌یه به‌شداربوون.
له‌م خێوه‌تگه‌یه‌دا وه‌رزشی به‌یانیان و پشكنین و ئاهه‌نگی شه‌وان و چه‌ندین وتار له‌سه‌ر گرنگی دێده‌وانى و گرێكانى دێده‌وانى و فریاگوزارى سه‌ره‌تایی له‌لایه‌ن پسپۆرانه‌وه پێشكه‌ش كران. له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌و داگرتنى ئالاَ، له رۆژى كۆتاییشدا ئالاَكه له‌لایه‌ن سێ دێده‌وانه‌وه درا به‌سه‌ركردایه‌تی خێوه‌تگه‌و ماڵئاواییان له خێوه‌تگه‌كه كرد.
له‌م خێوه‌تگه‌یه‌دا به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی وه‌رزشی و دیده‌وانى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێر و یه‌كه‌ى فریاكه‌وتنى خێرای ته‌ندروستى هه‌ولێر رۆلێكی به‌رچاویان هه‌بوو له‌سه‌رخستنى خێوه‌تگه‌كه‌دا.