له‌ خولى نایابى عێراقى، دهۆك تووشى دۆرِان هات و زاخۆ یه‌كسان بوو

له‌ خولى نایابى عێراقى، دهۆك تووشى دۆرِان هات و زاخۆ یه‌كسان بوو
گولاَن :كارزان كانه‌بى

رۆژى سىَ شه‌ممه‌ له‌ چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى عێراقى دواین یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى ئه‌نجام دران و یانه‌ى دهۆك تووشى دۆرِان هات .

له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى له‌دواین گرِى یارییه‌كانى خوله‌كه‌ له‌ قۆناغى دووه‌م بریاره‌ رۆژى سىَ شه‌ممه‌ له‌چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى عێراقى ژماره‌یه‌ك یارى له‌ گروپى یانه‌كانى كوردستان ئه‌نجام دران .یانه‌ى دهۆك له‌شارى سامه‌را و له‌سه‌ر یاریگاى ئه‌و شاره‌ رووبه‌رووى یانه‌ى سامه‌را بووه‌ به‌لاَم یانه‌ى دهۆك له‌ یارییه‌كى چاوه‌روان نه‌كراودا تووشى دۆرِانێكى سه‌خت بوو كاتێك به‌ گۆڵێكى بىَ به‌ارمبه‌ر تووشى دۆران هات .یانه‌ى زاخۆش له‌سه‌ر یاریگاى شارى به‌غدا رووبه‌رووى یانه‌ى هندییه‌ بووه‌،له‌م یاریشدا هه‌ردوو یانه‌ به‌ گۆڵێك یه‌كسان بوون .یانه‌ى كه‌ركوكیش له‌شارى دیاله‌ توانى سه‌ركه‌وتنێكى گرنگ به‌سه‌ر یانه‌ى دیاله‌ تۆماربكات به‌ ئه‌نجامى (2-0)گۆڵ
Top