ئه‌و گیانداره‌ى سه‌رجه‌م پێشبینیه‌كانى رِاست بووه‌: ئیسپانیا له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌باته‌وه‌

ئه‌و گیانداره‌ى سه‌رجه‌م پێشبینیه‌كانى رِاست بووه‌: ئیسپانیا له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌باته‌وه‌
گولاَن/ساڵح محمد
له‌هه‌واڵێكدا كه‌ لای ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ هانده‌رانى ئه‌ڵمانیا هه‌واڵێكى ناخۆشه‌ ئه‌ستێره‌ ده‌ریاییه‌كه‌ هه‌واڵى دۆرِاندن به‌ هانده‌رانى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا ده‌دات.

(بوڵ) ناوى ئه‌و ئه‌ستێره‌ ده‌ریایه‌یه‌ كه‌ له‌ ولاَتى ئینگلته‌را له‌دایك بوه‌ و ئێستا له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ژی كه‌ تا ئێستا چی بۆچونى هه‌بوه‌ له‌سه‌ر یاریه‌كان رِاست ده‌رچوه‌.

له‌ناو حه‌وزێكى ئاودا ئه‌و ئه‌ستێره‌ ده‌ریایه‌ داده‌نێن و ئالاَى هه‌ردو ولاَته‌كه‌ داده‌نێن ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ستێره‌ ده‌ریاییه‌ له‌سه‌ر هه‌ركامێكیان نیشته‌وه‌ ماناى ئه‌وه‌یه‌ ده‌یباته‌وه‌.

له‌یاریه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ ئینگلته‌را و ئوسترالیا و ئه‌رژه‌نتین هه‌واڵى سه‌ركه‌وتنى به‌ ئه‌ڵمانیه‌كان دا و سه‌ریشكه‌وتن، به‌لاَم له‌یارى سرِبیا هه‌واڵى دۆرِاندنى به‌ ئه‌ڵمانیه‌كان رِاگه‌یاند و ئه‌ڵمانیا یاریه‌كه‌ى دۆرِاندا، تا ئێستا سه‌رجه‌م بۆچونه‌كان رِاست بون.

له‌ یارى ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر ئیسپانیا بۆڵ رِایده‌گه‌ێنێت كه‌ ئیسپانیا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت بۆ دروستنى و نا دروستى ئه‌م هه‌واڵه‌ چه‌ند كاتژمێرێك ماوه‌ بۆ سه‌لماندنى بۆچونه‌كه‌ى تا بزانین رِاسته‌ یان نا.
Top