ئینێستا ئاماده‌یه‌ بۆیارى به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا

ئینێستا ئاماده‌یه‌ بۆیارى به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا
گولاَن/ساڵح محمد
هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا توانیویه‌تى خۆی بگه‌ێنێته‌ قۆناغی چوارگۆشه‌ى زێرِینى مۆندیالى 2010 هه‌رچه‌نده‌چاوه‌رِوان ده‌كرا هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا ئاستێكى به‌رزتر له‌و ئاسته‌ى پێشكه‌شی كردوه‌ له‌ مۆندیال پێشكه‌شی بكات به‌هۆى بونى چه‌ندین یاریزنى به‌ناوبانگ له‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌یدا كه‌ زۆرێك پێیان وایه‌ كه‌ تاكه‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌ كه‌له‌هیچ شوێنێكى یاریگا خاڵى لاوازى نییه‌.

یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ى كه‌ توانیویه‌تى ئاستێكى به‌رز له‌گه‌ڵ ئیسپانیا پێشكه‌ش بكات یاریزان (ئینێستا)ـیه‌ كه‌ یارى رِابردو توشی پێكان هات به‌لاَم له‌ هه‌واڵێكى دڵخۆشكه‌را یه‌كێتى تۆپی پێى ئیسپانیا بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ ئینێستا له‌ پێكانه‌كه‌ى چاك بوه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌یه‌ له‌ یارى به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا یاری بكات كه‌ برِیاره‌ 7-7-2010 ئه‌نجام بدرێت له‌میانه‌ى یارى قۆناغی پێش كۆتایی مۆندیالى 2010.
Top