له‌ خولى نایابى عێراقى، ئه‌مرۆ دهۆك وزاخۆ رووبه‌رووى یانه‌كانى سامه‌را و هندییه‌ ده‌بنه‌وه‌

له‌ خولى نایابى عێراقى، ئه‌مرۆ دهۆك وزاخۆ رووبه‌رووى یانه‌كانى سامه‌را و هندییه‌ ده‌بنه‌وه‌
گولاَن :كارزان كانه‌بى
بریاره‌ ئه‌مرۆ سىَ شه‌ممه‌ له‌ چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى عێراقى دواین یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى ئه‌نجام بدرێت .
له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى له‌دواین گرى یارییه‌كانى خوله‌كه‌ له‌ قۆناغى دووه‌م بریاره‌ ئه‌مرۆ سىَ شه‌ممه‌ له‌چه‌ند یاریگاه‌یكى شاره‌كانى عێراقى ژماره‌یه‌ك یارى له‌ گروپى یانه‌كانى كوردستان ئه‌نجام بدرێت .یانه‌ى دهۆك ده‌چێته‌ شارى سامه‌را و له‌سه‌ر یاریگاى ئه‌و شاره‌ رووبه‌رووى یانه‌ى سامه‌را ده‌بێته‌وه‌ ،له‌م یارییه‌شدا یانه‌ى دهۆك هه‌موو هه‌وڵێكى بۆبرده‌نه‌وه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌پله‌ى سىَ یه‌مى ریز به‌ند بمێنێته‌وه‌ .یانه‌ى زاخۆش له‌سه‌ر یاریگاى شارى به‌غدا رووبه‌رووى یانه‌ى هندییه‌ ده‌بێته‌وه‌ ،ئه‌م یارییه‌ش یارییه‌كى ئاسانه‌بۆیانه‌ى زاخۆ به‌لاَم هیچ سودێكى نیه‌ بۆیانه‌ى زاخۆ ئه‌گه‌ر یارییه‌كه‌ش بباته‌وه‌ .یانه‌ى كه‌ركوكیش ده‌چێته‌ شارى دیاله‌ له‌سه‌ر یاریگاى ئه‌و شاره‌دا رووبه‌رووى یانه‌ى دایاله‌ ده‌بێته‌وه‌ .ئه‌م یارییه‌ش بۆهه‌ردوو یانه‌ هیچ سودێكى نیه‌ .
Top