به‌هه‌ردوولا پرِۆژه‌یه‌كی تیرۆته‌سه‌لیان بۆ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان گه‌ڵاڵه كرد
له‌مباره‌یه‌وه حه‌ربی خالید لێپرسراوی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان وتی: دیاره كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرِۆ له‌سه‌ر رۆشنایی كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان بوو كه بۆ وتوێژكردن و تاوتوێكردنی پرِۆژه‌یه‌ك له‌گه‌ل لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عیراق به‌باشمانزانی دانیشتن و وتوێژ له‌گه‌ل ئه‌و كوردانه بكه‌ین كه له‌لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عیراقدا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزین و سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانی عیراقن، دوای گۆرِینه‌وه‌ی بیرورِا، كۆمیته‌ی ته‌نفیزی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڤالانه‌دا تاوتوێی پرِۆژه‌كه‌یان كرد و دوای وتوێژێكی زۆریش، گه‌یشتنه ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ی كه‌پرِۆژه‌یه‌كی تیروته‌سه‌ل بۆ وه‌رزش و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان ئاماده‌بكه‌ن و وابرِیاریشه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌فدی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان سه‌ردانی شاری به‌غدا بكات و له‌مباره‌یه‌وه دانیشتن له‌گه‌لڕ لایه‌نی به‌رامبه‌ریدا ئه‌نجامبدات.
هه‌روه‌ها لێپرسراوی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان ئه‌وه‌شی پێوتین كه له‌سه‌ره‌تادا دوو خه‌ڵات و دیاری تایبه‌تی یه‌كێتی باسكه‌ی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیا و یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عیراق پێشكه‌شی به‌رِێز سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان كرا‌و ئه‌میش له‌به‌رامبه‌ردا سوپاسیكردن و دواتریش پیرۆزبایی له‌تیپی باسكه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی دهۆك كرد كه‌بۆ ساڵی دووه‌مه له‌سه‌ریه‌ك نازناوی خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی عیراق ده‌سته‌به‌رده‌كات.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیشیدا وتی: برِیار وایه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق ئه‌نجامبدرێت، ئه‌وه‌بوو له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و لایه‌نه و برِیاردرا له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی كه‌رِۆژانی (13 بۆ 15/7) له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درێت، وتوێژی زیاتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌سته‌ی گشتی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق له‌كوردستان بكرێت.