باسكه‌ى دهۆك بووه پاڵه‌وانى یانه‌كانى عێراقى
له شارى دهۆك یانه‌ى دهۆك دواى بردنه‌وه‌ى له یانه‌ى كه‌رخى شارى به‌غدا توانى ببێته پاله‌وانى یانه‌كانى عێراقى .
له شارى دهۆك له هۆڵى كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى به ئاماده‌بوونى ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان پارێزگارى دهۆك وژماریه‌یه‌كى زۆرى هانده‌ران له یارى كۆتایى خولى باسكه‌ى نایابى یانه‌كانى عێراقى هه‌ردوو یانه‌ى دهۆك وكه‌رخ به‌یه‌ك گه‌یشتن له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد‌و توانیان ئاستێكى به‌رزى یارى باسكه‌عێراقى پێشكه‌ش بكه‌ن ویانه‌ىدهۆك له هه‌ر چوار گێمى یارییه‌كه توانیان بالا ده‌ستى خۆیان بنوێن و یارییه‌كه به ئه‌نجامى (69-62)خاڵ ببه‌نه‌وه ببنه پاڵه‌وانى یانه‌كانى عێراقى بۆدووه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك وشایه‌نى باسه له كۆتایشدا خه‌لاَت ودیارى به‌سه‌ر یاریزانانى سه‌ركه‌وتوو دابه‌شكرا .