ئه‌مرۆ خوڵى لاوانى پله‌ یه‌ك ده‌ست پێده‌كات

ئه‌مرۆ خوڵى لاوانى پله‌ یه‌ك ده‌ست پێده‌كات
گولاَن :كارزان كانه‌بى
بریاره‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ له‌ چه‌ند یاریگایه‌كى كوردستان چه‌ندین یارى گرنگ له‌ خوڵى لاوانى یانه‌كانى پله‌ یه‌كى كوردستان ده‌ست پێبكات .
به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى تۆپى پىَ كوردستان .به‌به‌شدارى 15یانه‌ى شاره‌كانى كوردستان و 9یانه‌ له‌ شارى هه‌ولێرو 6یانه‌ له‌ سلێمانى یارییه‌كانى خولى لاوانى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان ده‌ست پێبكات وكه‌ یارییه‌كانیشى به‌ سیسته‌مى خوڵێكى یه‌كقۆناغى ئه‌نجام ده‌درێت .ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ش چه‌ند یارییه‌كى گرنگ له‌ گۆروپى یانه‌كانى شارى هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت. یانه‌ى پیشه‌ سازى رووبه‌روى یانه‌ى ئاسۆ ده‌بێـته‌وه‌ و پێشكه‌وتن رووبه‌رووى یانه‌ى هه‌لۆ ده‌بێته‌وه‌ ،برایه‌تیش میواندارى یانه‌ى گاره‌ ده‌كات ،وزاخۆ له‌سه‌ر یاریگاى بارزان رووبه‌رووى یانه‌ى ئالاَ ده‌بێتـه‌وه‌.
ئه‌م یارییه‌یانه‌ش یه‌كه‌م هه‌فته‌ ده‌بێت له‌ خوله‌كه‌ .
Top