چینییەكان لە كاكا نیگەرانن
یەكێك لە رۆژنامەكانی چین وتی: رۆژێك لە رۆژان كاكا داوای گۆڕینەوەی درێسی لەگەڵ یۆنگ تای سی دەكات و ئاستی كاكا زۆر خراپە و یۆنگ لەم یاریزانە باشتر بوو.
جێگەی باسە ئەم رووداوە كاردانەوەیەكی گەورەی لەسەر كاكا هەبوو، هەندێك باس لەوە دەكەن كە كاكا نەیزانیوە داواكاری ئەم یاریزانە چییە، بەڵام یۆنگ تای سی ئاماژەی بەوە دا كە دەتوانێت بە پورتوگالی قسە بكات.
هەڵبژاردەی كۆریای باكوور لە وڵاتی چین جەماوەرێكی یەكجار زۆری هەیە، تا راددەیەك پێش دەستپێكردنی مۆندیال لە ئامارێكدا سەبارەت بەوەی كێ دەبێتە پاڵەوانی جامی جیهانی 2010، هەڵبژاردەی كۆریای باكوور پلەی یەكەمی لەم ئامارە بە دەستهێنا.