رۆناڵدۆ هەڕەشەی دوورخستنەوەی لە هەڵبژاردەی پورتوگال لێدەكرێت
لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەكان كیرۆش هەڕەشەی دوورخستنەوەی رۆناڵدۆی لە هەڵبژاردەی پورتوگال كرد و وتی: ئەم هەڵسوكەوتانەی رۆناڵدۆ دەبێتە هۆكاری دوورخستنەوەی لە هەڵبژاردەی پورتوگال بە تایبەتی لە یارییەكانی پاڵاوتن بۆ جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2012 من نامەوێ گوێبیستی تێبینییەكانی رۆناڵدۆ بم، لە هەڵبژاردەی پورتوگال هاوڕێیەتی یاریزان ناكەین، بەڵكۆ خزمەتی وڵات دەكەین، دەبێت یاریزانەكان بە هەمان شێوە بیربكەنەوە.
لە كۆتاییدا وتی: رۆناڵدۆ پێویستی بە پورتوگال هەیە و پورتوگال پێویستی بە رۆناڵدۆ هەیە، ئەگەر درێسی هەڵبژاردەی پورتوگال دەبێتە جێگەی مەترسی یاریزانان، وا باشترە ئەم یاریزانانە ئەم درێسە لەبەر نەكەن.