ئه‌یوب ئه‌دیشۆ پێشوازێكى گه‌رمى لىَ كرا

ئه‌یوب ئه‌دیشۆ پێشوازێكى گه‌رمى لىَ كرا
گولاَن :كارزان كانه‌بى

دواى گه‌رِانه‌وه‌ى بۆشارى به‌غدا له‌ یارى نێوان هه‌ولێر وجه‌وییه‌ هانده‌رانى ئاماده‌بووى یارییه‌كه‌ پێشوازێكى گه‌رمیان له‌ ئه‌یوب ئه‌دیش كرد .

دواى ئه‌وه‌ى ئه‌ویب ئه‌دیش ماوه‌یه‌كى زۆره‌ له‌ شارى به‌غداى پایته‌ختى عێراق دابرابوو به‌هۆى پێشه‌گه‌رى له‌ وولاتى سوریا له‌گه‌ڵ یانه‌ى جه‌یش پێشتریش له‌ وولاتى سوێد بووه‌ ،به‌لاَم دواى ده‌ركه‌وتنى له‌ یارى نێوان هه‌ردوو یانه‌ى جه‌وییه‌ و هه‌ولێر له‌ خولى عێراقى هانده‌رانى ئاماده‌بووى یارییه‌كه‌ به‌ چه‌پله‌ لێدان پێشوازێكى گه‌رمیان له‌ ئه‌یوب ئه‌دیشۆ كرد .له‌ باه‌رى یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌یوب ئه‌دیشۆ ئه‌وه‌ى راگه‌یاند گوتى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى هه‌ولێر هیوام وایه‌ بتوانم ئاستێكى شایسته‌ پێشكه‌ش بكه‌ین بتوانین جامى عێراقى به‌رز كه‌ینه‌وه‌ به‌ پالپشتى هانده‌ران و به‌رپرسانى یانه‌كه‌ ،گوتیشى خۆشه‌ویستێ:ى زۆرم هه‌یه‌ بۆشارى به‌غدا هه‌میشه‌ له‌دلمًما ئه‌و شاره‌ خۆشه‌ویسته‌ ،له‌ باه‌رى یانه‌ى جه‌وییه‌ گوتى یانه‌یه‌كى به‌هێزه‌ و خاوه‌ن هانده‌رێكى بىَ وێنه‌یه‌ .
Top