له‌م هه‌فته‌یه‌ سیدكا ده‌گاته‌ هه‌ولێر

له‌م هه‌فته‌یه‌ سیدكا  ده‌گاته‌ هه‌ولێر
گولاَن :كارزان كانه‌بى
بریاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌ رِاهێنه‌رى تازه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقى سیدكاى ئه‌لمانى بگاته‌ پایته‌ختى كوردستان .
به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى یه‌كه‌م یه‌كه‌ى مه‌شقى و رِاهێنانن بریاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌ سیدكاى رِاهێنه‌رى ئه‌لمانى و رِاهێنه‌رى ئێستا هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بگاته‌ شارى هه‌ولێر بۆئه‌وه‌ى یه‌كه‌م یه‌كه‌ى مه‌شقى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژرده‌ى عێراق ئه‌نجام بدات ،له‌م باره‌شه‌وه‌ سالح رازى ئه‌ندامى لێژنه‌ى هه‌ڵبژارده‌كانى عێراقى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردكه‌ له‌ رێكه‌وتى 1ى ته‌مووز سیدكا ده‌گاته‌ شارى هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى مه‌شقى و یاریزانان بۆكۆتاییه‌كانى ئاسیا ،له‌ شارى هه‌ولێریش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پىَ عێراقى و ئه‌ندامانى كۆده‌بێـته‌وه‌ بۆدواین گۆرانكارییه‌كان له‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ گفت و گۆى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت شایه‌نى باسه‌ هه‌ڵبژارده‌ى عێراقى پاڵه‌وانى جامى ئاسیاى رابردوو به‌نیازه‌ ئه‌مجاره‌ش پارێزگارى له‌ نازناوه‌كه‌ بكات بۆه‌ له‌ ئێستاوه‌ هه‌وڵى بۆده‌دات به‌هێنانى رِاهێنه‌ره‌ێكى بیانى له‌گه‌ل دكتۆركازم روبیعى ودكتۆر سه‌باح له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراقى به‌رده‌وام ده‌بن .
Top