ئایا مارادۆنا بهرِوتى له ئه‌رژه‌نتیندا دهگهرِێت ؟
رِاهێنهرى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رژه‌نتین و ئه‌فسانه‌ى تۆپی پێی جیهان (مارادۆنا) تائێستا توانیویه‌تى به‌رپه‌چی ئه‌و رِهخنانه بداته‌وه كه پێشتر لێی ده‌گیرا به‌هۆى پێشكه‌ش كردنى ئاستێكى به‌رزى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى له مۆندیالى باشورى ئه‌فریقا.
له‌سه‌ره‌تایی ده‌ستپێكردنى مۆندیالى 2010 مارادۆنا به‌ڵێنى به‌ده‌ستهێنانى جامى جیهانى به هانده‌رانى ئه‌رژه‌نتین دا و به‌ڵێنى دا كه حه‌وت یارى له جامى جیهانى بباته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و بهڵێنهشدا به‌ڵێنى دا ئه‌گه‌ر جامى جیهانیان به‌ده‌ستهێنا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له خۆشی وه‌رگرتنى ئه‌و نازناوه ئه‌وه بهرِوتى لهناوهرِاستى (بۆینس ئایرس)ـى پایته‌ختى ئه‌رژه‌نتین ده‌وه‌ستێت.
ئایا مارادۆنا دواى ئه‌وه‌ى وه‌ك یاریزان نازناوى جامى جیهانى به‌ده‌ستهێنا ده‌توانێت وه‌ك رِاهێنهریش به‌ده‌ستى بهێنێت و بهرِوتى و جامى جیهانى بگهرِێتهوه ئه‌رژه‌نتین.