كاپیلۆ له‌ پۆسته‌كه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌

كاپیلۆ له‌ پۆسته‌كه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌
گولاَن/ساڵح محمد

یه‌كێتى تۆپی پێى ئینگلته‌را به‌فه‌رمى مانه‌وه‌ى رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان (فابیۆ كاپیلۆ)ـى له‌ پۆسته‌كه‌ى رِڕگه‌یاند و ئاشكرایی كرد كه‌ كاپیلۆ له‌پۆسته‌كه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌نجامه‌كانى له‌ مۆندیال خراپ بو.

هه‌روه‌ها یه‌كێتى تۆپی پێی ئینگلته‌را مانه‌وه‌ى كاپیلۆ گه‌رِانده‌وه‌ بۆ نه‌بونى هیچ رِاهێنه‌رێكى تر كه‌ له‌ كاپیلۆ باشتر بێت و شیاوى ئه‌و پۆسته‌ بێت بۆیه‌ كاپیلۆ تا كۆتایی بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را ده‌مێنێته‌وه‌.

له‌لای خۆشیه‌وه‌ كاپیلۆ به‌ڵێنى دا كه‌ هه‌وڵى خۆی بخاته‌ گه‌رِ بۆبه‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كان.
Top