غانا بردنه‌وه‌ى پێشكه‌شی ئۆرگواى كرد

غانا بردنه‌وه‌ى پێشكه‌شی ئۆرگواى كرد
ئه‌گه‌رچی له‌ یارى تۆپی پێ هه‌موو شتێك چاوه‌رِوانكاراوه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ى له‌یاری غانا و ئۆرگواى روویدا زۆر دراماتیكی بوو.

له‌چوارچێوه‌ى یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی مۆندیالی ئه‌فه‌ریگا هه‌ڵبژارده‌ى ئۆرگواى به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی پێش كۆتایی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا.

له‌گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی گانا به‌ گۆڵێك پێش كه‌وت و تاكه‌ گۆڵی یارییه‌كه‌ له‌ رێگای یاریزان عه‌لی سۆلی مۆنتاری تۆمار كرا له‌ خوله‌كی 46 دوای لێدانێكی به‌هێز له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا.

له‌م گێمه‌ كۆنترۆڵی یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژوه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوایه‌ ئه‌ویش به‌ 51% تۆپ له‌ به‌رژوه‌ندی دابوو و له‌ 49% له‌ به‌رژوه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی گانا بوو.

له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌ هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئۆرگواى هێرشیان ده‌كرده‌ سه‌ر گۆڵچی غانا، تاوه‌كو له‌ خوله‌كی 55 دیگۆ فۆرلان گۆڵی یه‌كسانبوونی تۆماركرد، له‌پاش ئه‌م گۆڵه‌ ریتمی یارییه‌كه‌ وه‌ك خۆی لێهاته‌وه‌، كه‌ زۆربه‌ى كاته‌كان هێرشبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى غانا بوو، به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌ردوو گێمی یارییه‌كه‌ كۆتایی هات و په‌نا برایه‌ به‌ر گێمی زیادكراو.

له‌گێمی یه‌كه‌می زیادكراو له‌هه‌ندێك هه‌وڵێ لاوازى هه‌ردوولا زیاتر شتێكی زۆر گرنگ روى نه‌دا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی گێمی دووه‌م دیاربوو غاناییه‌كان ده‌یانویست له‌م گێمه‌دا هه‌موو شتێك كۆتایی بێت بۆیه‌ چه‌ندین هێرشی توندیان برد كه‌ئه‌گه‌ر به‌باشی مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرایه‌ ره‌نگه‌ گۆڵ تۆمار بكرایه‌، تاوه‌كو له‌ خوله‌كى كۆتایی یارییه‌كه‌ له‌ هێرشێكی به‌كۆمه‌ڵی غانییه‌كان توانیان بگه‌نه‌ گۆڵی ئۆرگواى، به‌ڵام یاریزان لویس سوازێر تۆپه‌كه‌ى به‌ده‌ست هیچنایه‌ده‌ره‌وه‌، و ناوبژیوان یاریزانی ناوبراوى كرده‌ ده‌ره‌وه‌و په‌نالتى بۆ غانییه‌كان گرت، به‌ڵام ئه‌ستێره‌ى هه‌ڵبژارده‌كه‌ ئه‌ساموا گیان نه‌یتوانی گۆڵ تۆمار بكات و تۆپه‌كه‌ى كێشا به‌ شیشی سه‌ره‌وه‌ى گۆڵه‌كه‌، به‌م شێوه‌یه‌ش سوازێری هه‌لچبژارده‌ى ئۆرگواى له‌ تاوانباره‌وه‌ بوو به‌پاڵه‌وان و هه‌ڵبژارده‌كه‌ى له‌ گۆڵێكی راسته‌قینه‌ به‌دوور خست و یارییه‌كه‌ كۆتایی هات و به‌ گۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئۆرگواى توانی له‌كۆی پێنج لێدان چواریان بكاته‌ گۆڵه‌وه‌،و له‌به‌ر كه‌م ئه‌زمونى غانییه‌كان دوو تۆپیان له‌ده‌ستدا و ئۆرگواى سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی پێش كۆتایی.
Top