له‌ خولى باله‌ى كوردستان، هه‌ولێر له‌ ئه‌كادى برده‌وه‌

له‌ خولى باله‌ى كوردستان، هه‌ولێر له‌ ئه‌كادى برده‌وه‌
گولاَن :كارزان كانه‌بى
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى باله‌ى یانه‌ پله‌ نایابه‌كانى كوردستان له‌ ئاستى بژارده‌كان باله‌ى هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا .
له‌ میانى یارییه‌كانى خولى بژارده‌ى تۆپى باله‌ى یانه‌كانى كوردستان رۆژى هه‌ینى له‌ هۆلى داخراوى شه‌هید فه‌رنسۆ هه‌ریرى هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێرو ئه‌كاد رووبه‌رووى یه‌كترى بوونه‌وه‌ له‌م یاریشدا یاریزانانى هه‌ردوو یانه‌ ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد له‌ یارییه‌كه‌دا یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێرتوانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان كۆتایى پێهێنا به‌ ئه‌نجامى (3-1)گێم یانه‌ى هه‌ولێر له‌م خوله‌ یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنى تۆماركرد .بریاریشه‌ له‌ رۆژانى داهاتوو یارییه‌كانى تریش ئه‌نجام بدرێت .
Top