فریدریتش ئه‌لمانیا ئێستا له‌ ساڵى 2006 باشتره‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ ئه‌رژه‌نتین تیپێكی ئاسان ده‌بێت به‌رامبه‌رمان

فریدریتش ئه‌لمانیا ئێستا له‌ ساڵى 2006 باشتره‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ ئه‌رژه‌نتین تیپێكی ئاسان ده‌بێت به‌رامبه‌رمان
گولاَن :كارزان كانه‌بى

فریدریتش یاریزانى هێڵى به‌رگرى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردكه‌وا هه‌ڵبژارده‌ى ئێستایان له‌ ئه‌و مۆندیالى رابردوو باشتره‌ .

دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیا توانى خۆى بگه‌ینێـته‌ قۆناغى هه‌شته‌مى یارییه‌كانى جامى جیهانى سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌را له‌ لێداونێكى رۆژنامه‌وانى دا له‌ ئه‌فریقاى باشور فریدریتش یاریزانى هێلى به‌رگرى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌ ئێستا هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیا باشترین هه‌ڵبژارده‌یه‌ و زۆر له‌ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیاى ساڵى 2006باشترو به‌هێز تره‌ گوتیشى هه‌رچه‌نده‌ یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین یارییه‌كى قورسه‌ چونكه‌ چه‌ندین یاریزانى به‌ ناوبانگ وه‌كو میسى و تیڤیز وهیگواین یارى بۆده‌كه‌ین به‌لاَم ئوه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌ینىَ كه‌ ئێمه‌ ئاستمان باش نیه‌ چونكه‌ ئێمه‌ ئێستا له‌و په‌رى به‌هێزى داین هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆئه‌وه‌یه‌ بتوانین سه‌ركه‌وین و سه‌ركه‌وتنیش ئاسانه‌ بۆئێمه‌ چونكه‌ تیپێكى باشمان هه‌یه‌ شایه‌نى باسه‌ له‌ مۆندیالى رابردووش ئه‌لمانیا به‌ لێدانى سزاى یه‌ك لاى كه‌ره‌وه‌ له‌ (4-2)یارییه‌كه‌ى برده‌وه‌ كه‌ به‌ گۆلێك هه‌ردوو تیپ یه‌كسان بوون ،شایه‌نى باسه‌ فریدریتش ته‌مه‌ن 31ساڵ له‌ یانه‌ى هێرتا به‌رلین یارى ده‌كات و 76یارى نێوده‌وله‌تى له‌گه‌ل ئه‌لمانیا ئه‌نجام داوه‌ .
Top