له‌ خولى نایابى عێراقى، دهۆك رووبه‌رووى یانه‌ى كه‌ركوك ده‌بێته‌وه‌ ،زاخۆش ئه‌ركى گرانه‌

له‌ خولى نایابى عێراقى، دهۆك رووبه‌رووى یانه‌ى كه‌ركوك ده‌بێته‌وه‌ ،زاخۆش ئه‌ركى گرانه‌
گولاَن :كارزان كانه‌بى
بریاره‌ رۆژى هه‌ینى داهاتوو یانه‌ى دهۆك رووبه‌رووى یانه‌ى كه‌ركوك ببێته‌وه‌ وزاخۆش میوانداراى كاره‌با ده‌كات .
له‌ میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 33ى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى بریاره‌ رۆژى هه‌ینى داهاتوو یانه‌ى دهۆك له‌ یارییه‌كى به‌هێزدارووبه‌رووى یانه‌ى كه‌ركوك ده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى كه‌ركوك له‌ شارى كه‌ركوك له‌م یاریشدا یانه‌ى دهۆك هه‌موو هه‌وڵێكى بۆبردنه‌وه‌ ده‌بێت بۆئه‌وه‌ى له‌ پله‌ى سىَ یه‌مى ریزبه‌ند بمینێته‌وه‌ ،یانه‌ى كه‌ركوكیش هه‌موو هه‌وڵێكى بۆئه‌وه‌ى بتوانىَ سىَ خاڵى یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌ ،یانه‌ى زاخۆش له‌سه‌ر یاریگاى بارزان رووبه‌رووى یانه‌ى كاره‌باى شارى به‌غدا ده‌بێته‌وه‌ له‌م یاریشدا یانه‌ى كاره‌با له‌ ئه‌ركێكى زه‌حمه‌تدا ده‌بێت به‌رامبه‌ر كورانى زاخۆى ده‌لال .یارییه‌كانیش له‌ كات ژمێر 5ى ئێواره‌ ئه‌نجام ده‌درێت .
Top