له خولى نایابى عێراقى، هه‌ینى هه‌ولێر میواندارى زه‌ورا ده‌كات
بریاره‌رۆژى هه‌ینى یانه‌ى هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى هه‌ندرێن میواندارى یانه‌ى زه‌وراى شارى به‌غدا بكات.
بریاره رۆژى هه‌ینى له میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 33ى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقى چه‌ندین یارى گرنگ له چه‌ند یاریگایه‌كى شاره‌كانى عێراقى ئه‌نجام بدرێت ،یانه‌ى هه‌ولێرى پێشه‌نگى یانه‌كانى كۆمه‌له‌ى باكور وكوردستان له‌سه‌ر یاریگاى یانه‌ى هه‌ندرێن رووبه‌رووى یانه‌ى زه‌ورا ده‌بێته‌وه له‌م یاریشدا یانه‌ى هه‌ولێر به پێك هاته‌یه‌كى توكمه رووبه‌رووى یانه‌ى زه‌ورا ده‌بێته‌وه له‌م یاریشدا یانه‌ى زه‌ورا هه‌موو هه‌وڵێكى بۆسه‌ركه‌وتنه له‌م یارییه بۆئه‌وه‌ى بێته خانه‌ى پێشه‌وه‌ى یانه‌ى هه‌ولێریش به‌نیازى توله‌یه له یانه‌ى زه‌ورا له‌م یاریشدا هه‌موو هه‌وڵێكى ته‌نیا بۆبردنه‌وه‌یه چونكه دروشمى یانه‌ى هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنه بۆلوتكه یانه‌ى هه‌ولێر ئێستا خاوه‌نى 76خاله و له پێشه‌نگى یانه‌كان دێت به‌جیاوازى 7خاڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ى جه‌وییه‌ى ركابه‌رى یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌گه‌ر تووشى دۆرِانیش بێت ئه‌وا هه‌ر له پله‌ى یه‌كه‌م ده‌مینێته‌وه .