سه‌یرانگه‌ى شێره‌سوار خێوه‌تگه‌ى دێده‌وانى په‌روه‌رده‌كانى هه‌رێم له‌خۆده‌گرێت

سه‌یرانگه‌ى شێره‌سوار خێوه‌تگه‌ى دێده‌وانى په‌روه‌رده‌كانى هه‌رێم له‌خۆده‌گرێت
گولاَن :دلێر ئیبراهیم :كارزان

به‌چاودێرى به‌رِێز سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژى 1/7/2010 له‌ژێر دروشمی (خێوه‌تگه‌ى دێده‌وانى نیشانه‌ى پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌و كاریگه‌ره‌ له‌ بنیادكردنى كه‌سایه‌تی به‌هێزی ئه‌ندامه‌كانى) له‌ سه‌یرانگه‌ى شێره‌سوار چادرگه‌ى دێده‌وانى رابه‌ران و دێده‌وانان ده‌ست پێده‌كات.

له‌م باره‌یه‌وه‌ فوئاد عوبێد قادر به‌رِێوه‌به‌رى چالاكی دێده‌وانى له‌دیوانى وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌سایتى گولاَنى راگه‌یاند به‌چاودێرى به‌رِێز وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ رۆژى 1/7/2010 خێوه‌تگه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات و نزیكه‌ى 161 قوتابی و خوێندكار له‌ هه‌روو ره‌گه‌ز به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ 50 مامۆستاو سه‌رپه‌رشتیارو راهێنه‌ر كه‌ له‌سه‌رتاسه‌رى كوردستانه‌وه‌ به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها به‌رِێز فوئاد عوبێد گوتى: دێده‌وانى رابه‌رێكه‌ بۆ فێربوونی هاوكارى و ته‌بایی و ره‌وشت به‌رزی و برایه‌تی و خۆشه‌ویستى و ئارامگرتن و لێبوورده‌یی و په‌روه‌رده‌كردن بۆیه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بایه‌خێكی به‌رچاو به‌م لایه‌نه‌ گرنگه‌ ده‌دات، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆى دروستكردنى نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست و كارامه‌و، ئه‌مه‌ ته‌واوكه‌رى پرۆگرامی خوێندنه‌و ئامانجی هه‌موومان بۆ پێگه‌یاندنى نه‌وه‌كانى دوارِۆژ.
Top