ڤالنسیا بیتروفیتش ده‌هێنێته‌ ریزى یانه‌كه‌ى

ڤالنسیا بیتروفیتش ده‌هێنێته‌ ریزى یانه‌كه‌ى
گولاَن :كارزان كانه‌بى

یانه‌ى ڤالنسیا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌وا به‌ نیازه‌ بیتروفیتشى سربى بهێنێته‌ ریزى یانه‌كه‌ى له‌ وه‌زرى داهاتوو ,
یانه‌ى ڤالنسیا هه‌موو هه‌وله‌كانى خۆى خۆستۆته‌ كار بۆئه‌وه‌ى بتوانىَ یاریزانى هێلى ناوه‌راستى یانه‌ى پارتیزان به‌لگرادى سربى رادۆزاف بیتروفیتش بگوازێته‌وه‌ ریزى یانه‌كه‌ى بۆئه‌وه‌ى له‌م قه‌یرانى ئێستا هه‌یه‌تى به‌ هۆى نه‌بوونى یاریزانى هیلى ناوه‌رساتى به‌توانا بۆئه‌وه‌ى به‌هاتنى ئه‌م یاریزانه‌ كێشه‌كانى هێلى ناوه‌راستى باشتر بكات و بۆند له‌گه‌ل ئه‌م یاریزانه‌ بالاَ به‌رزه‌ مۆربكات كه‌ دریژیه‌كى ده‌گاته‌ 1و93سم یاریزان بیتروفیتش ئێستا هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى ئیشبیله‌ ورایسینگ و سپۆرتینگ لشبۆنه‌ى پورتوگالى له‌ هه‌ولى ئه‌وه‌ن بۆندى له‌گه‌ل مۆربكه‌ن به‌لاَم یانه‌ى ڤالنسیا ده‌ست پێشخه‌ره‌و كاره‌كانى گواستنه‌وه‌ى ته‌واو كردوه‌ بیتروفیتش له‌لایه‌ن راهێنه‌رى سربیا ده‌ست نیشان كربوو بۆمۆندیال ئێستا له‌گه‌ل هه‌ڵبژارده‌ى وولاته‌كه‌ى خه‌ریكى یارییه‌كانى مۆندیاله‌ و یانه‌ى ڤالنسیاش به‌ نیاز هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانانكۆستاى ئه‌رجه‌نتینى وكاباى فه‌ره‌نسى بهێنێته‌ ریزى یانه‌كه‌ى و بیتروفیتش له‌ لایه‌ن ڤالنسیا برى 3ملیۆن یۆرۆى بۆدانراوه‌ .
Top