دیل بۆسكی هه‌ر له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌مینێته‌وه‌

دیل بۆسكی هه‌ر له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌مینێته‌وه‌
-رێبین ره‌مزی
سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێ ئیسپانیا ئه‌نخێل ماریا له‌ لێدوانێكیدا ته‌ئكیدی له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ دیل بۆسكی وه‌كو راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌مینێته‌وه‌ دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی مۆندیال-ی 2010.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌نخێل ماریا گوتی: دیل بۆسكی دوای مۆندیالی 2010 له‌ پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بۆ قۆناغی دووه‌م سه‌رنه‌كه‌وێت ئه‌وه‌ شتێكی ئاساییه‌ و نابێته‌ شكست بۆ ئه‌م راهێنه‌ره‌.

جێگه‌ی باسه‌ ئیسپانیا له‌ یه‌كه‌م یاری له‌ مۆندیال تووشی دۆران هات كاتێك به‌ ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ سویسرا دۆرا.
Top