ماكالیلى له‌گه‌ڵ پاریس سان جێرمان به‌رده‌وام ده‌بێت

ماكالیلى له‌گه‌ڵ پاریس سان جێرمان به‌رده‌وام ده‌بێت
گولاَن :كارزان كانه‌بى
كاپتنى یانه‌ى پاریس سان جێرمان كلودماكالیلى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد.كه‌ كه‌ ئه‌مساڵ دوا ساڵى ده‌بێت له‌ یارى كردن له‌گه‌ڵ پاریس سان جێرمان .
یاریزانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رنسا ویانه‌ى ریال مه‌دریدى پێشوو ماكالیلى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌ ئێستا ته‌مه‌نى 37ساله‌ هێشتا یارى ده‌كات و ئه‌مسالیش دوا ساڵى ده‌بێت له‌ یارى كردن .له‌گه‌ڵ یانه‌ى پاریس سان جێرمان و31یاریشى له‌گه‌ل یانه‌ى سان ئه‌نجامداوه‌ وتوانى ببێته‌ پاڵه‌وانى جامى فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه‌ ئه‌مساڵ دوا وه‌رزى یارى كردنى ده‌بێت چونكه‌ ته‌مه‌نى به‌روو پیرى ده‌چێت هێزى ئه‌وه‌ى نه‌ماوه‌ له‌ یارى كردن ،شایه‌نى باشه‌ ناوبراو له‌ ساڵى 1995تا2008له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رنسا یارى كردوه‌ پتر له‌ 75یارى ئه‌نجامداوه‌ وله‌گه‌ڵ یانه‌كانى ریال مه‌دریدوچێلسى یارى كردوه‌ دووجار خولى ئیسپانیا وجارێك پاله‌وانى یانه‌كانى ئه‌وروپاى به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌گه‌ل ریال وله‌گه‌ل یانه‌ى چێلسى دووجار خولى ئینگلیزى بردۆته‌وه‌ له‌گه‌ل یانه‌ى نانت بۆته‌ پاله‌وانى فه‌رنسا .
Top