یارى كردنه‌وه‌ى مۆندیال ژماره‌ى پێوانه‌یی شكاند

یارى كردنه‌وه‌ى مۆندیال ژماره‌ى پێوانه‌یی شكاند
گولاَن-ساڵح محمد
یه‌كێتى تۆپی پێى جیهانى ئاشكرایی كرد كه‌ یارى كردنه‌وه‌ى مۆندیالى ئه‌مساڵ كه‌له‌نێوان هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ى باشورى ئه‌فریقا و مه‌كسیك له‌ به‌روارى 11-6-2010 ئه‌نجام درا ژماره‌ى پێوانه‌یی شكان له‌ سه‌یركردنى له‌ جیهاندا.

به‌پێى هه‌واڵه‌كه‌ى فیفا ته‌نها له‌ كه‌ناڵى (ئێس ئه‌ى بی ئێس) و كه‌ناڵى (سوپه‌ر سپۆرت) زیاتر له‌ 10 ملیۆن كه‌س سه‌یری یاریه‌كه‌یان كردوه‌، و ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كى پێوانه‌ییه‌ و كه‌ پێشتر زۆرترین یارى سه‌یری كرابێت یارى نێوان هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل و باشورى ئه‌فریقا بو له‌ میانه‌ى یاریه‌كانى كیشوه‌ره‌كان كه‌ زیاتر له‌ 7 ملیۆن ته‌ماشاكه‌رى هه‌بو.
Top