هۆڵه‌ندا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا

هۆڵه‌ندا سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا
گولاَن-ساڵح محمد
له‌یه‌كه‌م یارى خۆیدا له‌ مۆندیال هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا سێ خاڵى یاریه‌كه‌ى به‌ده‌ستهێنا.

له‌میانه‌ى یاریه‌كانى قۆناغی یه‌كه‌م له‌ كۆمه‌ڵه‌ى پێنجه‌م هه‌ردو هه‌ڵبژارده‌ى دانیمارك و هۆڵه‌ندا به‌یه‌ك گه‌یشتن.
گێمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌ به‌ یه‌كسان بونى هه‌ردولا به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات ، له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى گێمى دوه‌م یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى دانیمارك (كریستیان بۆلسین) به‌هه‌ڵه‌ گۆڵێكى له‌ خۆیان تۆماركرد و هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌نداى پێشخست، پاشان له‌ خوله‌كى 85 هێرشبه‌رى هۆڵه‌ندى (دریك كاوت) گۆڵى دوه‌م و كۆتایی یاریه‌كه‌ى تۆمار كرد.
Top